پیاوێك به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ری پێشووی دادگایی كرا
K24 - هه‌ولێر:
دادگای چین پیاوێكی به‌تۆمه‌تی سووتاندنی هاوسه‌ری پێشووی دادگایی كرد، كه له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆ له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ژنه‌كه قسه‌ی ده‌كرد، له‌ناكاو پیاوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و به‌نزینی پێداده‌كات و گڕده‌گرێت، دوو هه‌فته دوای رووداوه‌كه، ژنه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" بڵاویكرده‌وه، "ئاموچۆ" هاوسه‌ری پێشووی "تانگ لو" بووه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "دویین"، كه هاوشێوه‌ی تیك تۆكه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی تۆماركردنی گرته ڤیدیۆییه‌كانیدا میكیاژ و كه‌ره‌سته جوانكارییه‌كانی به‌كارنه‌ده‌هێنا، به ملیۆنان بینه‌ری هه‌بووه.
رۆژنامه‌كه‌ی ئاشكرای كرد، ئاموچۆ ته‌مه‌نی (30) ساڵ بوو، به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردنه توندوتیژییه‌كه‌ی هاوسه‌ری، چه‌ندین جار سكاڵای لای پۆلیس تۆماركرد و هاتووچۆی دادگای كرد، تا له مێرده‌كه‌ی بێ‌ئومێد ده‌بێت و جێده‌هێڵێت و راده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دواجار "ئاموچۆ" له 28ی حوزه‌یرانی 2020 له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌وه، به‌ڵام له 14ی سێپتێمبه‌ری 2020، كاتێك ئه‌و ژنه له په‌خشی راسته‌وخۆ بووه له ئینته‌رنێت، له‌ناكاو هاوسه‌ری پێشووی له ماڵی باوكی ئاموچۆ ده‌رده‌كه‌وێت و به‌نزین به‌و ژنه داده‌كات و ته‌واوی جه‌سته‌ی گڕده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "واشنتن پۆست"، دوو هه‌فته دوای رووداوه‌كه، ژنه‌كه به‌هۆی قوڵی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستدا، كه زیاتر له 90%ی جه‌سته‌ی سووتابوو، پیاوه‌كه‌ش راكرد، به‌ڵام دواتر ده‌ستگیركرا.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش، "تانگ لو" له دادگایه‌كی چین به تۆمه‌تی كوشتن دادگایی كرا و سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، داواكاری گشتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و تاوانه شایه‌نی توندترین سزایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی درووستكردووه.