ماركینۆس: پاریس به بوونی ئه‌ستێره‌ی گه‌وره نابێته پاڵه‌وان
ماركینیۆس به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان مه‌ترسی خۆی له یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ گره‌نتییه‌ك نییه كه پاریس به‌بوونی ئه‌ستێره‌ی گه‌وره به‌رده‌وام براوه بێت.
ماركینۆس كاپتنی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یارییه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌یان له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر كڵه‌ب بروج سه‌لماندی كه به بوونی ئه‌ستێره‌ی گه‌وره پاریس ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت.
ماركینۆس گوتیشی: له چامپیۆنزلیگ هیچ یارییه‌ك ئاسان نییه، هه‌ر تیپێك پێویسته 100% توانا و هێزی خۆی به‌كاربێنێت، نا‌توانیت به ناوی گه‌وره و مێژوو ببییه پاڵه‌وان و براوه بیت.
ماركینۆس ده‌شڵێت: له ئێستادا تۆپی پێ زۆر هاوسه‌نگه و زیاتر پێشكه‌وتووه و گه‌شه‌ی كردووه، هه‌رچه‌نده توانای تاكه‌كه‌سیت باش بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تیپێكی یه‌كگرتوو و رێكخراو نه‌بیت به دڵنیاییه‌وه كێشه‌ت بۆ دروست ده‌بێت، به‌رامبه‌ر كڵه‌ب بروج بۆمان ده‌ركه‌وت كه پێویسته زیاتر و وردتر له یارییه‌كان بڕوانین.
كاپتنه‌كه‌ی پاریس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه پێویسته هاوشێوه‌ی یارییه‌كه‌ی مان سیتی له سه‌رجه‌م رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی دیكه بڕوانین، ده‌شڵێت: ئێمه مێسی و مباپێ و نێیمارمان هه‌یه و بینیمان چۆن له یارییه‌كه‌ی مان سیتی یارمه‌تی هێڵی به‌رگرییان ده‌دات و جیاوازییان دروست كرد، به‌رامبه‌ر تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا سه‌لماندمان كه ئێمه ئه‌گه‌ر به رێكخراوی یاری بكه‌ین تیپێكی به‌هێزین، ده‌بێت به بێده‌نگی به‌رده‌وام بین له كاركردن و هانده‌رانیش له پاڵپشتیمان نابێت سارد ببنه‌وه.