پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، "پیرۆزبایی له هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م".
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن ، حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی له هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.
لە خودای مەزن داواكارم ئه‌م بۆنه پیرۆزه ببێتە هۆی قووڵتربوونی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی لە سەرانسەری عێراق و ناوچەكەمان.
له یه‌زدانی مه‌زن ده‌خوازین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و خۆشی به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
مسعود بارزانی
17ـی تشرینی یەکەمی 2021