لۆمۆند: كۆچبه‌ران جه‌نگ هه‌ڵده‌گیرسێنن
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، فشاری كۆچبه‌ران له سنووره‌كانی نێوانی پۆڵه‌ندا و لیتوانیا، ئاسته‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی (لیتوانیا، پۆڵه‌ندا و یه‌كێتی ئه‌وروپا) باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆچبه‌ران له داهاتوودا جه‌نگ له سنووره‌كان هه‌ڵده‌گیرسێنن.
راشیگه‌یاند، سه‌دان كۆچبه‌ر له دارستانه‌كانی نێوانی لیتوانیا و پۆڵه‌ندا، له ترسی دیپۆرتكردنه‌وه، خۆیان حه‌شارداوه.
ئاماژه‌یپێكرد، له سنووره‌كان شتی سه‌یر روو ده‌ده‌ن، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر له ناو ئازار و مه‌ینه‌تیدان و پێویستیان به هاوكارییه.
روونیكرده‌وه، (ئه‌جار) كۆچبه‌رێكی سووریه و ته‌مه‌نی (36) ساڵه، له نێو دارستانه‌كانی لیتوانیا و پۆڵه‌ندا به یاوه‌ری هاوژین و منداڵه‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌وان ژیانی ئه‌وێیان پێ باشتره له په‌ڕینه‌وه له رێگه‌ی ئاو و ده‌ریا و زه‌ریاوه.
ئه‌و كۆچبه‌ره گوتیشی: ژیانی پڕ له ئاشووبی شه‌ڕ و سیاسه‌ت، باشتره ژیانكردن له ناو جه‌نگ و گوولـله و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان، بۆیه لێره ده‌بین تاوه‌كو ده‌په‌ڕینه‌وه بۆ وڵاتێكی ئه‌وروپایی.
جه‌ختیكرده‌وه، له دوبه‌یه‌وه به‌ره‌و لیتوانیا ده‌ست به گه‌شته‌كان ده‌كرێن، تاوه‌كو ده‌گه‌ن به مینسیك، له‌وێ به‌ره‌و هۆتێل و پاشان له رێگه‌ی ماشێنه‌كانه‌وه روو له سنووره‌كان ده‌كرێت، له‌وێشه‌وه له رێگه‌ی قاچاخچییه‌كانی بیلا رووسیاوه به پێ ده‌ست ده‌كرێت به گه‌شتكردن به‌ره‌و سنووره‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا.
روونیشیكرده‌وه، كاتێك نزیكی سنووره‌كان ده‌بنه‌وه، ده‌ستگیر ده‌كرێن و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ناو دارستانه‌كان، كه له رۆژێكدا 500 تا 900 هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه له سنووره‌كانی پۆڵه‌ندا ده‌كرێت، بۆیه ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قه‌كردنی له‌و كۆچبه‌رانه كردووه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن.