پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت)
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی یادی مه‌ولوود و له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ سبه‌ی دووشه‌ممه (12ی ره‌بیعی ئه‌وه‌ل)، په‌یامێكی راگه‌یاند و تێیدا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و جیهان كرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه
بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم.
ئومێدەوارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەختەروەری و بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرز و روحییەکانی ئایین، وەک لێبوردەیی و بەیەکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و دادپەروەری.
یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و خوای مەزن، گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی بەگشتی، لە هەموو ناخۆشی و نەهامەتییەک بپارێزێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان