نێچیرڤان بارزانی: با په‌يڕه‌وكردنى په‌يامى ئاشتيخوازانه‌ و مرۆڤدۆستى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر كۆمانبكاته‌وه

هيوادارم ئه‌م ياده پيرۆزه‌ خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا كه‌ به‌ بۆنه‌ی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ئاراسته‌ی كرد، رایگه‌یاند، با له‌م ياده‌دا چاكه‌ و مرۆڤايه‌تى و په‌يره‌وكردنى په‌يامى ئاشتيخوازانه‌ و مرۆڤدۆستى و مرۆڤپه‌روه‌ريى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر كۆمانبكاته‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: ‌هيوادارم ئه‌م ياده پيرۆزه‌ خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و ببێته‌ هانده‌رێك بۆ هه‌مووان كه‌ گيانى خۆشه‌ويستى و ئاشته‌وايى و ميهره‌بانى له‌ناو خۆمان و ده‌وروبه‌ر و هه‌مووماندا پته‌وتر بكات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

په‌يامى نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى مه‌ولوودى پێغه‌مبه‌ر (د.خ)

له‌ يادى له‌دايكبوونى پێشه‌وا و پێغه‌مبه‌رى مه‌زنى ئيسلامدا حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت، گه‌رمترين پيرۆزبايى له‌ هه‌موو موسڵمانان له‌ كوردستان، عيراق و ته‌واوى جيهان و مرۆڤايه‌تى ده‌كه‌م. ‌

هيوادارم ئه‌م ياده پيرۆزه‌ خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و ببێته‌ هانده‌رێك بۆ هه‌مووان كه‌ گيانى خۆشه‌ويستى و ئاشته‌وايى و ميهره‌بانى له‌ناو خۆمان و ده‌وروبه‌ر و هه‌مووماندا پته‌وتر بكات.

با له‌م ياده‌دا چاكه‌ و مرۆڤايه‌تى و په‌يره‌وكردنى په‌يامى ئاشتيخوازانه‌ و مرۆڤدۆستى و مرۆڤپه‌روه‌ريى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر كۆمانبكاته‌وه‌ و هه‌موومان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێنمايى و ئامۆژگارى و به‌ها باڵاكانى، بۆ پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشترى مرۆڤايه‌تى كار بكه‌ين.

ئه‌م ياده‌ له‌ هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت و هه‌موو ساڵێك به‌ خێر و خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/10/17