لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی ناحیەی پیرمام دەبێتە قەزا
K24- هه‌ولێر:
لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناحیەی پیرمام دەبێتە قەزا و لەمرۆوە رێکاری کارگێری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گیراوەتە بەر.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەرێی بەرنامەی داواکاری کوردستان24ـەوە ئاشکرای كرد، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی کردووە، رێکاری کارگێيڕی پێویست بگیرێنەبەر، بۆ بە قەزابوونی ناحیەی پیرمام.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نووسراو بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی پێگه جوگرافییه‌كه‌ی و ژماره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه و ناحیانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی پیرمام و فراوانی رووبه‌ری سنووره‌كه، بڕیاری به قه‌زابوونی ئه‌و ناحیه‌یه پێویست بوو، كه تا ئێستا سه‌ر به قه‌زای شه‌قڵاوه‌یه.
ئاشكراشیكرد، ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمه‌ڵگه و ناحیه‌كانی ده‌روبه‌ری پیرمام له‌ڕووی ئیدارییه‌وه ده‌خرێنه سه‌ر ئیداره‌ی ئه‌و قه‌زایه و پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ بڕیاری به‌قه‌زابوونی ناحیه‌ی عه‌نكاوه بكرێته یه‌ك پاكێج و به زووترین كات رێكاره‌كان ته‌واو بكرێن.
H.B