فایناڵ تایمز: چین مووشه‌كێكی ناووكی تاقیكردووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
چین به نهێنی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ مووشه‌كێكی ناووكی ئه‌نجامداوه، كه له ده‌نگ خێراتره.
رۆژنامه‌ی فایناڵ تایمزی به‌ریتانی رایگه‌یاند، مانگی رابردوو سوپای چینی مووشه‌كێكی تاقیكردووه‌ته‌وه، كه هه‌ڵگری بۆمبی ناووكییه و خێراییه‌كه‌ی ده‌نگبڕه.
راشیگه‌یاند، له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه، ئه‌و مووشه‌كه به كاتێكی زۆر كه‌م به ده‌وری گۆی زه‌ویدا خولاوه‌ته‌وه، توانای تێكشكاندنی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای هه‌یه، كه له ئالاسكا جێگیری كردوون.
روونیكرده‌وه، له مه‌ودوا چین توانای به ئامانجگرتنی ئه‌مه‌ریكای له باشووره‌وه هه‌یه، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌وه كه خێراییه‌كه‌ی ده‌نگیش ده‌بڕێت.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و چه‌كه نوێیه‌ی چین یه‌كێكه له‌و پێشكه‌وتنه تازه‌یه له كیشوه‌ری ئاسیاوه بۆ یه‌كه‌مین جاره ده‌ركه‌وتووه، وای له ئه‌مه‌ریكا كردووه نیگه‌ران بێت.
له‌باره‌ی بۆ ئه‌م مووشه‌كه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری چین نه‌یویستووه لێدوان بدات.
له‌پاڵ چین، ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و جۆره مووشه‌كانه كار ده‌كه‌ن كه خێراییه‌كه‌ی ده‌نگبڕ بێت.