هۆكاری دواكه‌وتنی سه‌ردانه‌كه‌ی شێخی ئه‌زهه‌ر ئاشكرا كرا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو (تشرینی دووه‌م) دكتۆرئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخی ئه‌زهه‌ر سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌ر یه‌ك له شاره‌كانی نه‌جه‌ف و به‌غدا و موسڵ و هه‌ولێر به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب رایگه‌یاند، عێراق وڵاتێكی مه‌زنه، به‌هیوام به‌منزیكانه سه‌ردانی گه‌له‌كه‌ی بكه‌م.
ئاماژه‌یپێكرد، له نێوانی گه‌لی عێراق و میسر، هاوبه‌شییه‌كی زۆر هه‌یه، هه‌ردوو وڵات دوو جه‌مسه‌ری جیهانی ئیسلامین له ناوچه‌كه و جیهان.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، باڵیۆزی عێراق له قاهیره رایگه‌یاند، له گه‌ڵ شێخی ئه‌زهه‌ر رێكه‌وتووین تا ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام بدرێت، كه به به‌رنامه‌یه‌كی چڕ و پڕه‌وه سه‌ردانی پێگه ئاینییه‌كانی عێراق ده‌كات.
گوتی: له‌مباره‌یه‌وه عێراق ئاماده‌یه پێشوازی له شێخی ئه‌زهه‌ر بكات، دواكه‌وتنی سه‌ردانی شێخی ئه‌زهه‌ر بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستی دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یبه‌وه هه‌یه و كه له ماوه‌ی رابردوودا سه‌ردانی ئیتاڵیای كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پشكنین و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
شێخى ئه‌زهه‌ر ژماره‌یه‌ك بانگهێشتنامه‌ی بۆ سه‌ردانیكردنی عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئاراسته كراوه، له‌وانه به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆكى وه‌قفى سوننه.
نووسینگه‌ی ته‌یب رایگه‌یاندووه، ته‌یب رازى بووه سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكات، له ئێستادا خه‌ریكى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: ئه‌لزه‌مان