مالیکی هۆشداری دەدات

"دەبێ ناڕەزایەتییەکانی دژ بە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ئاشتییانە بن"
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

K24 - هەولێر

نوری مالیکی، هۆشداری دەدات کە ناڕەزایەتییەکان دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، بۆ ئاژاوەگێڕی بقۆزرێنەوە، داواش دەکات ناڕەزایەتییەکانی دژ بە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ئاشتییانە بن.

نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، داوایكرد ناڕەزایەتییەكانی دژ بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ئاشتیانەبن، هەروەها هۆشداریدا لەوەی ناڕەزایەتییەكان لەلایەن ئاژاوەگێڕانەوە بۆ تێكدانی ئاسایش بقۆزرێنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دواى داوایەکی گرووپە چەکدارە شیعییەکان کە خۆیان بە بەرەى موقاوەمەت ناساندووە، بۆ دەربڕینى ناڕەزایی لەسەر ئەنجامى هەڵبژاردن، بەرەی ناڕازی لە ئەنجامەکان و لایەنگرانی میلیشیاکان، لە چەند شارێکى عێراقى دەستییاندایە خۆپیشاندان.