حزبوڵڵای عێراق هەڕەشە لە کازمی دەکات

"دەبێ کازمی دادگایی بکرێت"
چەکدارانی حزبوڵلای عێراقی - ئەرشیف
چەکدارانی حزبوڵلای عێراقی - ئەرشیف

K24 - هەولێر

حزبوڵڵای عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە و هەڕەشەش لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و پشتگیری خۆپیشاندان و مافی خۆپیشاندەران دەکات.

ئەبو عەلی عەسکەری، سەرکردەی باڵای حزبوڵڵای عێراقی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "مەهزەلەی هەڵبژاردن لەژێر ناوێکی یاساییدا رێکخرابوو گەورەترین دزی و فێڵ بوو، کە لە گەلی عێراق کرا".

دەشڵێت: "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دادگایی بکرێت لەسەر ساختەکاری و دەست تێکەڵکردن لەگەڵ دوژمنان".

ئەو سەرکردەیەی حزبوڵڵای عێراقی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە بە زووترین کات کاربکرێت، بۆ گەڕاندنەوەی مافی دەنگدەران و پشتیوانی لە مافی خۆپیشاندانی هێمنانە، بەو مەرجەی کە دامەزراوەکانی دەوڵەت پارێزراوبن. داواشی لە هێزە ئەمنییەکان کرد خۆپیشاندەران لە دەستدرێژی پێشوەختە بپارێزن.