"بێنزێما به تۆمهتی ئابڕووبردن دیسان دادگایی دهكرێت"
جارێکی دیکە کەریم بێنزێمای هێرشبهری فهرهنسی لەبارەی رووداوەکەی ماتیۆ ڤالبوێنا دەچێتەوە بەردەم دادگا.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە سەرلەنوێ کەریم بێنزێمای هێرشبەری فەرەنسا و ریال مەدرید بچێتەوە بەردەم دادگا بە تۆمەتی ئابڕووبردنی ماتیۆ ڤاڵبوێنای هێرشبەری پیشووی ههڵبژاردهی فەرەنسا.
ئەم دۆسیەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2015 ئەم کاتەی ڤالبوێنا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو هەوڵدرا ئابڕووی ئەم یاریزانە ببەن و ڤیدیۆی ئابڕووبەرانەی ئەم یاریزانە بڵاو بکەنەوە، ئەم کاتە بێنزێما ئامۆژگاری ڤالبوێنای کرد کە بە پارە خۆی لەم دۆسیەیە رزگار بکات.
رادیۆی مۆنتی کارلۆ هێمای بۆ ئەوە کردووە بێنزێما و چوار کەسی دیکە لەسەر ئەم بابەتە سەرلەنوێ لە فەرەنسا دادگایی دەکرێن و دادگاییەکەش بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئهم ههواڵه له كاتێكدایه كهریم بێنزێما ئهمڕۆ بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی ریال مەدرید دیاریکرا.
یانەی ریال مەدرید رایگەیاند هێرشبەری فەرەنسی یانەکەیان کەریم بێنزێما خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پێبەخشرا دوای ئەوەی زۆرترین دەنگی بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە کۆکردەوە.
بێنزێما سوپاسی هاندەران دەکات کە دەنگیان پێدا و دووپاتیدەکاتەوە لە سەرجەم یارییەکان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لە ئاستە بەرزەکەی بەردەوام بێت و هاوکاری تیپەکەی بکات.