كه‌ركووك... 5 بنكه‌ی داعش بۆردوومانكرا
K24 – هەولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی له عێراق ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاو كرده‌وه، كه پاشماوه‌ی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقه بۆ پێگه و مۆڵگه‌كانی داعش له كه‌ركووك.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، به پشت به‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان له لایه‌ن فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ژماره‌یه‌ك پێگه و بنكه‌ی داعشیان له پارێزگای كه‌ركووك بۆردوومانكرد.
راشیگه‌یاند، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی (ئێف16 و سیخۆ)، پێنج بنكه‌ی چه‌كدارانی داعش له (وادی شای) له سنووری پارێزگای كه‌ركووك بۆردوومان كران.
روونیكرده‌وه، له رێگه‌ی فیرقه‌ی پیاده‌ی هێزی (8)ـی سوپای عێراق، پشكنین بۆ ئه‌و ناوچانه كرا، كه تێیدا جل و به‌رگی سه‌ربازی و كه‌ره‌سته‌كانی چێشت ئاماده‌كردن و به‌رگی منداڵان دۆزرانه‌وه.
ئاماژه‌یپێكرد، جیا له‌وه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر (9) چه‌ك، (17) مووشه‌ك، (17) ئامێری مۆبایل،(7) هاوه‌ن، (10) پشتێنه‌ی خۆته‌قاندنه‌وه، چه‌ندین بۆمبی ده‌ستی، (26) حه‌شوه‌ی ته‌قینه‌وه و كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌ی دروستكردنی بۆمب و پارچه چه‌كی بچو‌وكدا گیرا.