رێگه‌ی سه‌ره‌كی سمێلان قیرتاو ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕی 274 ملیۆن دینار ده‌ستی به قیرتاوكردنی رێگه‌ی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی سمێلانی سه‌ر به قه‌زای چۆمان كرد.
رێگه‌كه گرنگترین رێگه‌ی شاره‌دێیه‌كەیە و ته‌واوی گونده‌كانی ناوچه‌كه به‌شاره‌دێی سمێلان ده‌به‌ستێته‌وه.
ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه (150) رۆژه، به‌ڵام نزیك بوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان وایكردووه كۆمپانیای جێبه‌جێكار بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه به‌ر له واده‌ی خۆی رۆژانه دوو شه‌فت كار بكات.
شاره‌دێی سمێلان و دۆڵی روست ناوچه‌یه‌كی كوێستانی و شاخاوییه و دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌كاری كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری و ژماره‌یه‌كیش به‌هه‌نگاوه‌نیه‌وه سه‌رقاڵن.