كوردستان يادى له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌كاته‌وه
K24 – سلێمانی:
له زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، موسڵمانان به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ئاهه‌نگی یادی له‌دایكبوون، كه به مه‌ولود ناسراو ده‌گێڕن.
هاوكات له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان هاووڵاتیان به رازاندنه‌وه‌ی شوێنكاره‌كانیان و رێگه سه‌ره‌كییه‌كان دڵخۆشی خۆیان بۆ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌رده‌بڕن.
هاوكات ئه‌مساڵ به‌شێك له به‌رپرسانی باڵای سیاسی و ئیداری له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریان له مه‌راسیمه‌كانی یادكردنه‌وه‌ی مه‌ولود كرد.