نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكایی: هه‌ڵبژاردنی عێراق وه‌ك بومه‌له‌رزه وابوو
K24 – هەولێر:
نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكرده‌وه، میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، له 45 كورسییه‌وه بۆ 20 كورسی دابه‌زیون، له‌مه‌ودوا كاریگه‌ری ئێران له عێراق كه‌متر ده‌بێته‌وه.
فه‌رید زه‌كریا، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی (GPS) له ته‌له‌فزیۆنی (CNN)ـی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی (10ـی تشرینی یه‌كه‌م)ـی عێراق، به پاكی ئازادییه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ك بومه‌له‌رزه‌یه‌ك گۆڕانكاری له‌و وڵاته دروستكرد.
راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر چی رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌و هه‌ڵبژاردنه ئاسته‌كه‌ی دابه‌زیبوو، به‌ڵام پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو له ده‌ره‌نجامه‌كان روویدا.
روونیكرده‌وه، دوای (18) ساڵ له رووخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن، پێكهێنانی حكومه‌تی ئه‌مجاره، گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له ده‌ستی میلیشیاكانه‌وه بۆ ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عێراقی، چونكه ئه‌مجاره عێراق سه‌ركه‌وت.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و میلیشیایانه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه، كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مان كه‌م بووه‌وه.
گوتی: "له ئێستادا موقته‌دا سه‌در سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌و پێشتر له رێگه‌ی میلیشیاكانییه‌وه رووبه‌ڕووی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌بووه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا وه‌ك یاریزانێكی كاریگه‌ر و سیاسییه‌ك رۆڵی به‌رچاو له عێراقدا ده‌گێڕن، بۆیه سه‌در ئه‌مجاره سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، چونكه ده‌ستی له كرده‌ی سه‌ربازی و چه‌كداریی هه‌ڵگرتووه".
ئاماژه‌یپێكرد، پارته سووننییه‌كانیش سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه، كه پێشتر ببوونه جێی گاڵته‌جاری شیعه‌كان، ناچار پاڵپشتی به‌ره‌ی شه‌قامیان ده‌كرد، كه ئه‌گه‌ر له داهاتوودا هه‌موویان یه‌كگرن، ده‌بنه خاوه‌نی (50) كورسی له په‌رله‌مان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌نگیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ده‌بێت دان به دۆڕان دابنێن، وڵات تووشی گرفت قه‌یرانی دیكه نه‌كه‌ن.