ناوەندی رەوەندی کورد لەدەرەوە په‌ره به چالاكییه‌كانی ده‌دات
K24 – برۆكسل:
دوای نزیكه‌ی دوو ساڵ كاركردنی، ناوه‌ندی ره‌وه‌ندی كورد له ده‌ره‌وه، كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له شاری دۆسڵدۆرڤه له ئه‌ڵمانیا و له سه‌ره‌تای 2020 دامه‌زراوه، په‌ره به كاروچالاكییه‌كانی ده‌دات.
ناوه‌نده‌كه، له رووی سیاسی و ئاینییه‌وه خۆی به بێلایه‌ن ناساندووه و هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی دیموكراسی و ئاشتی و ئازادی و یه‌كسانی ده‌دات.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، کەژاڵ دەروێش، له باره‌ی ناوه‌نده‌كه‌وه بۆ كوردستان24 گوتی: ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە پردێکی پتەوی پەیوەندی دەبێت لەنێوان دیاسپۆرای کورد و وڵاتی دایک (کوردستان) و بڕوای تەواوی بە مافی چارەی خۆنووسیی نەتەوەی کورد هەیە .
گوتیشی: ئامانجی هەرە سەرەکی بریتییە لە هەوڵدان لە پێناو یەکڕیزی و کۆکردنەوەی توێژە جیاجیاکانی رەوەندی کوردی لەژێر چەترێکی نەتەوەیی و لەسەر بنەماکانی دیموکراسی، یەکسانی، پێکەوە ژیان مافی مرۆڤ، گەشەپێدانی کەلتوورو زمان و فۆلکلۆری کوردیی و گرنگیدان بە مێژووی کوردستان، کارکردن بۆ دیاری کردنی ژمارەی هاونیشتیمانییان لە دەرەوەی وڵات، بە میکانیزمێکی گونجاوی دروست کردنی ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ناوه‌نده‌كه گوتیشی: بەرده‌وام دەبین لە درووست‌کردنی پەیوەندی و هەماهەنگی پتەو لەگەڵ کۆمەڵە و سەنتەرو رێکخراو و فیدراسیۆن و لایەنەکانی دیكه‌ی رەوەندی کوردی لە پێناو یەکڕیزی و کاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا.
کەژاڵ دەروێش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئەرکێکی دیكه‌ی ناوەنده‌كه‌یان کۆکردنەوە و رێکخستنی چالاکوانانی کوردە، كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن.
ئاشكراشیكرد، ناوه‌نده‌كه كار ده‌كات بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی میدیایی، كه تایبه‌ت بێت به ره‌وه‌ندی كورد له ده‌ره‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، بەڕێوبەری میدیایی و راگەیاندنی ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، ھەورامان عه‌لی تۆفیق بە کوردستان24ی راگەیاند، ده‌ستیانكردووه به پرۆژه‌ی فراوانکردنی ناوەندەکە و چه‌ندین لقیان كردووه‌ته‌وه، له‌وانه له چه‌ند شارێكی ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی سوید، فینلاند، نەرویج، دانیمارك، ھۆڵەندا، بەلجیکا، سویسرا، فەرەنسا، نەمسا، رووسیا و به‌ریتانیا.
ھەورامان باسی لە چالاکییە ئەنجامدراوەکان کرد و وتی: له پارەوە دوو کۆرسی فێربوونی زمانی کوردی‌یان به هه‌ردوو شێوه‌زاری كرمانجی و سۆرانی بە ئۆنلاین كردووه‌ته‌وه تا ئێستاش ئەم خولە بەردەوامی ھەیە و خوله‌كه بە ھەماھەنگی لەگەڵ زانکۆی دھۆک بەڕێوە دەچێت.
هه‌روه‌ها گوتی: بە ھاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پۆلی ئەلیکترۆنی بۆ فێربوونی زمانی کوردی (سۆرانی و بادینی) كراوه‌ته‌وه و ئه‌م پڕۆژه‌یه بەشێوەیەکی فەرمیی و لە ژێر چاودێری وەزارەتی پەروەردە و مامۆستا و بەرنامەی تایبەتی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا ئه‌مساڵ کۆرسێکی زمانی کوردی‌یان بۆ ژماره‌یه‌ك منداڵی كورد له رووسیا كردووه‌ته‌وه و هاوكاریشیان كردوون بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌یان.