داوا ده‌كرێت لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
پارتی له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق، كه 33 كورسی به‌ده‌ستهێناوه ده‌ستی به جموجۆڵێكی دیپلۆماتی كردووه به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان و یه‌كخستنی گوتاری كورد له به‌غدا.
هاوكات له ئاستی ناوخۆدا، چاودێرانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان، بۆ ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پێویسته لایه‌نه كوردییه‌كان كار له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی له سلێمانی سه‌ردانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد و بڕیاره ئه‌و شانده سه‌ردانی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و گۆڕانیش بكات.