لیره‌ی توركی له نزمبوون گه‌یشته ئاستێكی پێوانه‌یی
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ به‌های لیره‌ی توركی ئاستێكی دیكه‌ی پێوانه‌یی له نزمبوون به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تۆماركرد، چاودێرانیش هیچ گه‌شبین نین كه جارێكی دیكه دراوی ئه‌و وڵاته به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێته‌وه و وه‌ك جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی به‌دی ناكرێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ به‌های دراوی توركی كه خراپترین دراوی بازاڕه‌كانی ئه‌مساڵ بووه، له كاتژمێر 2:14 خوله‌كی ئێواره به كاتی گرینج به گه‌یشتنی بۆ ئاستی 9 هه‌زار و 315 به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، نزمترین ئاستی پێوانه‌یی تۆماركرد.
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا لێره‌ی توركی رێژه‌ی 20%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه و نیوه‌ی ئه‌و دابه‌زینه‌ش له به‌هاكه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی رابردوو بوو، وێڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له‌و وڵاته بۆ ئاستی 20%.
H.B