"ئهو لایهنانه شكستیان خوارد كه هۆكاری قهیرانهكان بوون"

K24 – هەولێر:
پارتی لە ناوخۆی ھەرێمی كوردستاندا دەستیكردووە بە ئامادەكاریەكان بۆچوونە ناو گفتوگۆی پێكھێنانی حكومەتی نوێی عێراق، ھەوڵەكانیش بۆپێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بەردەوامە، کە بەبێ كورد پێكھێنانی گەورەترین كوتلە بەمەحاڵ دەزانرێت، ئەمەش وا دەكات كورد داواكاریەكانی لە كارنامەی حكوومەتی داھاتوو بچەسپێنت کە سێ ھۆكار ھەن ئەم حكوومەتە جیاوازبێت لە حكوومەتەكانی پێش خۆی.
سەباح سوبحی، كاندیدی دەرچووی پارتی رایگهیاند، چاوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سەر پێكھێنانی حكوومەتی داھاتووی عێراقە، بۆ كوردیش گرنگە لایەنی سێیەم بەشداربێت لە دانوستاندنەكان و ئەو رێككەوتنانەی بۆ پێكھێنانی حكوومەت دەكرێت.
راشیگهیاند، چاودێرانی سیاسی لەو بڕوایەدان گرنگە رێككەوتنەكانی پێكھێنانی حكوومەتی نوێ بەچاودێری وڵاتانی زلھێز بێت، چونکە ئەو كات كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەزانێت كێ پابەند نابێت و گرەنتی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانیش ئاسان دەكات.
فەرھاد كاكەیی، چاودێری سیاسی، ئاماژهیپێكرد، شکستخواردنی بەشێكی زۆری ئەو لایەنانەی دژی ھەرێمی كوردستان و ھۆكاری بەردەوامی قەیرانەكانیش بوون، عێراق و ھەرێمی كوردستان بەرەو سەقامگیری دەبات، چاوەرێیش دەكرێت حكوومەتی داھاتوو كار بۆچارەسەری كێشەكان بكات و پابەندبێت بەجێبەجێكردنی رێككەوتنەكانەوە.