رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ: یۆنان په‌نابه‌ران له هاوكارییه خۆراكییه‌كان بێبه‌ش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنانیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه مافی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له وڵاته‌كه‌دان پێشێل ده‌كات و رێگه نادات وه‌ك پێویست هاوكاری خۆراكییان پێ بگات.
26 رێكخراوی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، له‌وانه ئه‌نجوومه‌نی یۆنان بۆ په‌نابه‌ران و لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌هاناوه‌چوون، ئاشكرایانكردووه، %60ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له كه‌مپه‌كاندان هاوكاری و خۆراكی پێویستیان پێ ناگات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌و رێكخراوانه ئاشكراشیان كردووه، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی خۆراكیان پێ ناگات، %40یان ژنانی دووگیان و منداڵن و به‌شێكی زۆریان تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بوون و ژماره‌یه‌كیش له‌و په‌نابه‌رانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون و یان كه‌ره‌نتین كراون، خواردنیان پێ ناگات.
رێكخراوه‌كان ده‌ڵێن تا ئێستا 36 هه‌زار په‌نابه‌ر هیچ جۆره كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ك نه‌كراون.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زاره‌تی كۆچی یۆنان رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌س داوای مافی په‌نابه‌ری كردبێت له هه‌ر كوێیه‌كی وڵاته‌كه بێت، رۆژانه سێ ژه‌م خۆراكی پێویستی بۆ دابین كراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و مافه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه، كه رێگه‌ی مانه‌وه‌یان پێدراوه و ئه‌وانه‌ی ئه‌و مافه‌یان نییه و پێویسته له‌سه‌ریان یۆنان به‌جێبهێڵن و له كه‌مپه‌كانن، خواردنیان پێ نادرێت، چونكه ده‌بێت ناچار بن یۆنان به‌جێبهێڵن.
تا ئێستا ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی په‌نابه‌ران له یۆنان نازانرێت و هه‌فته‌ی رابردوو، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ب ۆكاروباری په‌نابه‌ران له یۆنان، میرای جیرار، رایگه‌یاند، مه‌زنده ده‌كرێت 96 هه‌زار په‌نابه‌ر له یۆنان هه‌بن.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس