بۆ یه‌كه‌م جار نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی هه‌ستیار له‌لایه‌ن پزیشكانی كورده‌وه له هه‌ولێر ئه‌نجدامده‌درێت

K24- هه‌ولێر:
بۆ یەكەم له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، تیمێكی پزیشكانی كورد له شاری هه‌ولێر نەشتەرگەری دڵیان بەبێ كردنەوەی سینگ و دەمارەكان ئەنجامدا.
هێمن عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رپه‌رشتیاری تیمی پزیشكیی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه گوتی: چیتر پێویست ناكات ھاووڵاتیان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و گوتیشی: جیا لە كوردستان لە شارەكانی دیكەی عێراقیش نەخۆشانی دڵ بۆ ئەم نەشتەرگەرییە دێنە ھەولێر و تا ئێستا چوار نەشتەرگەری له‌و جۆره به سەركەوتووانه بۆ نەخۆشەكان ئەنجامدراون.
هاوكات سەعد عەلی حوسێن، كه خه‌ڵكی دیاله‌یه‌وه و تەمەنی 53 ساڵە و ماوەی یەك ساڵە تووشی نەخۆشی دڵ ھاتووە، ئەمڕۆ گەیشتوەتە ھەولێر، دوای پشكنین واده بۆ نەشتەرگەریەكەی دیاری ده‌كرێت، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: ئەو گوێ بیستی ئەوە ببوو كه به‌بێ كردنەوەی سینگ و دەمارەكان نەشتەرگەری بۆ دەكرێت، بۆیە ھاتووەتە ھەولێر و خۆی بۆ نەشتەرگەرییەكە ئامادە دەكات.
دكتۆر هێمن عه‌بدولڕه‌حمان ماوه‌ی 11 ساڵه لە كوردستان لە بواری نەشتەرگەری دڵ وەك پزیشكێكی پسپۆر كار دەكات و بۆ یەكەمین جاریشە ئەو جۆرە نەشتەرگەرییەی لە رێگه‌ی نازوور گواستووه‌ته‌وه كوردستان.
پێشتر نەخۆش له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی سینگ و ده‌ماره‌كانه‌وه نەشتەرگەری بۆدەكرا، بەڵام ئێستا بۆ یەكەمین جار له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بە بێ كردنەوەی سینگ و دەمارەكان چوار نه‌شته‌رگه‌ری له‌و جۆره بە سەركەتوویی لەلایەن پزیشكی پسپۆر و بە ھەبوونی سەرجەم پێداویستیە پزیشكیەكان لە شاری ھەولێر ئەنجام دران.
H.B