به‌غدا: سنووری نێوان عێراق سووریا تۆكمه‌تر ده‌كرێت
K24 – هەولێر:
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، بڵاویكرده‌وه، رێككاری نوێ له نێوانی سنووری عێراق و سووریا ده‌گیرێته به‌ر.
جه‌بار تائی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، به‌غدا خه‌ریكی دروستكردنی شورایه له سنووره‌كانی نێوانی عێراق و سووریا، كاره‌كان به‌رده‌وامن، كه به چاودێری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سه‌ر سنوور به‌ڕێوه ده‌چن.
راشیگه‌یاند، ده‌ستكراوه به هه‌ڵكۆڵینی خه‌نده‌قێك به قولایی (3) مه‌تر به درێژایی سنووره‌كانی سووریا و عێراق، كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو پارێزگای ئه‌نبار.
روونیكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك نه‌توانێت له رێگه‌ی سنووره‌كانی سووریاوه بپه‌ڕێته‌وه عێراق، به‌غدا شورای كۆنكرێتی به‌رز دروست ده‌كات.
ئاماژه‌یپێكرد، كاره‌كان به هاوكاری فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، بۆ زیادكردنی كامێرای چاودێری، وابه‌ستوو به هێڵی ئینته‌رنێت، كه به‌شه و رۆژ كار ده‌كات به‌ڕێوه ده‌چێت، كاتێك چاودێری جوڵه‌ی بازگه‌كان و خاڵه‌كانی سه‌ر سنوور ده‌كات.