كوردێكی سوننە مەزھەب دەبێتە راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران

K24 - هەولێر
سەرۆك كۆماری ئێران، كوردێكی سوننە مەزھەبی وەكو راوێژكاری خۆی بۆ كاروباری كەمینە ئایینی و نەتەوەییەكان دیاریكرد.
ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران عەبدولسەلام كەریمی، وەكو راوێژكاری خۆی بۆ كاروباری كەمینە ئایینی و نەتەوەییەكان دیاركرد.
عەبدولسەلام كەریمی، كوردێكی سوننە مەزھەبە و پێشتر قائیمقامی شاری دیواندەرەی پارێزگای سنە بووە، ھاوكات بۆ ماوەی 5 ساڵی سەرۆكی زانكۆی پەیامی نووری سنە و مەریوان بووە.
دوای ئەوەی بە فەرمی بە راوێژكاری سەرۆك كۆماری ئێران دیاركرا، عەبدولسەلام كەریمی رایگەیاند، سەرۆك كۆمار داوای لێكردووە، بەبێ جیاوازی كار بۆ كەمینەكان بكات.