ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری كورد له سه‌ر سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا و لیتوانیا توندوتیژییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد، سوپای پۆڵه‌ندا و لیتوانیا له‌سه‌ر سنوور هه‌ڕه‌شه له كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن و ناچاریان ده‌كه‌ن به‌گه‌ڕێنه‌وه بیلاڕووسیا، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاره‌كه به‌نهێنی ده‌كرێت و رێگه‌نادرێت رۆژنامه‌نووسان دیمه‌نه‌كان بگوازنه‌وه، ته‌نانه‌ت رێگه به‌وه‌ش نادرێت خۆراك و ده‌رمان به كۆچبه‌ران بگات.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2021ـه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر هه‌وڵی تێپه‌ڕێنی سنووری بیلاڕووسیا داوه به‌ره‌و لیتیڤیا لیتوانیا و پۆڵه‌ندا، بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌وروپا بگه‌ن، چه‌ندینجار كۆچبه‌ران له‌و سنوورانه گیریانخواردووه و به‌شێكیشیان گه‌ڕیندراونه‌ته‌وه وڵاته‌كانیان، كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی عێراق و سووریا‌ن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت كه نیوه‌یان كوردن.
دوای ئه‌وه‌ی بیلاڕووسیا رووبه‌ڕووی سزا و فشاری نێوده‌وڵه‌تی كرایه‌وه، ئه‌و وڵاته ره‌وشی ئابووری ئاڵۆز بووه، له‌هه‌مان كاتدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ره‌تیانكرده‌وه به‌ره‌نگاری شه‌پۆڵی كۆچبه‌ران ببنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی ئه‌وروپا نییه، پۆله‌ندا و لیتوانیا و لیتیڤیا، كه دراوسێی بیلاڕووسیان، ئه‌و توانایه‌یان نییه رێگری له شه‌پۆڵی كۆچبه‌ران بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پۆله‌ندا و لیتوانیا یارمه‌تییه داراییه‌كان بۆ بیلاڕووسیا وه‌ستاندووه، كه هۆكاره‌كه‌ی سیاسییه.
هه‌رچه‌نده بڕیارێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن دادگای یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ مافی مرۆڤ ده‌ركراوه، كه ره‌وچاوی ره‌وشی كۆچبه‌ران بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای كردووه، كه به‌باشی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆچه‌به‌راندا بكرێت و به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌ڵه‌تییه‌كان پێشوازییان لێبكرێت، به‌ڵام سووپای پۆڵه‌ندا و لیتوانیاش، كه ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپان، به پێچه‌وانه‌وه ره‌فتار ده‌كه‌ن و بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆچبه‌ران چه‌ك به‌كارده‌هێنن، له‌گه‌ڵ سه‌گ و چه‌ند ئامرازێكی دیكه، تا كۆچبه‌ران له وڵاته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه ده‌ره‌وه.
پۆڵه‌ندا و لیتوانیا و لاتیڤیا ئه‌زموونی پێویستیان بۆ رێگریكردن له كۆچبه‌ران نییه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به توندوتیژییه‌وه كۆچه‌به‌ران له سنووره‌كانیان دووربخه‌نه‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، سوپای پۆڵه‌ندا ته‌قه به‌سه‌ر كۆچبه‌راندا ده‌كات، لێیان ده‌دات، سه‌گیان تێبه‌رده‌دات و به‌زۆر له‌سه‌ر سنوور ده‌رده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌ك كه نایه‌وێت ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت، بۆ كوردستان24 گوتی: "ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵه‌ندا و لیتوانیا له‌بری گفتوگۆ و دانووستان له‌گه‌ڵ بیلاڕووسیا، سنووره‌كانیان ته‌لبه‌ند كردووه، به‌ڵام كۆچبه‌ران به‌سه‌ر ئه‌وه‌شدا تێده‌په‌ڕن، سنووری بیلاڕووسیا ده‌بڕن و به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌ڕۆن".
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی پۆڵه‌ندا، هێشتا شه‌پۆڵی كۆچه‌به‌ران كه‌م نه‌بووه‌ته‌وه، له‌و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵه‌ندا و لیتوانیا شێوازێكی دیكه‌یان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆچبه‌ران به‌كارهێناوه، كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما مرۆڤایه‌تییه‌كان ناگونجێت، هه‌ر كه‌سێك گه‌یشتبێته خاكی پۆڵه‌ندا، به‌شێوازێكی نامرۆڤانه ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ كردووه، له كه‌شێكی زۆر سارددا راگیراون، رێگه به كۆچبه‌ران نادرێت خۆراك به‌ده‌ستبهێنن، ده‌رمانیان پێ‌نادرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رێگه به خۆبه‌خشان نادرێت خۆراك و ده‌رمان ببه‌نه كه‌مپی په‌نابه‌رانه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سووپای پۆڵه‌ندا و لیتوانیا به نهێنی كۆچه‌به‌ران ده‌گوازنه‌وه بۆ سه‌رسنوور و دیپۆرتی بیلاڕووسیایان ده‌كه‌نه‌وه، له گرته ڤیدیۆییه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت به شه‌و سووپای پۆڵه‌ندا ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری هێناوه‌ته سه‌ر سنوور و به هه‌ڕه‌شه و تێبه‌ردانی سه‌گی هار، كۆچبه‌ره‌كان ناچار ده‌كه‌ن روو له بیلاڕووسیا بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێستا كۆچه‌به‌ران ناچارن له‌سه‌ر سنوور بژین و نایانه‌وێت له بیلاڕووسیا بمێننه‌وه، هه‌موو ئامانجیان گه‌یشتنه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا، ئه‌ویش له رێگه‌ی تێپه‌ڕبوونیان له پۆڵه‌ندا و لیتوانیا و لیتیڤیا، كه رووبه‌ڕووی ئاستنه‌گێكی زۆر ده‌بنه‌وه.
یه‌كێك له كۆچبه‌ره‌كان روونكرده‌وه، "له‌سه‌ر خاكی لیتوانیا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لێیاندراوه، خواردن و ئاویان پێنه‌دراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وش داوایانلێكراوه بڵێن به‌رتیلمان به پاسه‌وانی سنوور داوه، كه سه‌ر به هێزه‌كانی بیلاڕووسیان"، هاووڵاتییه‌كی دیكه، كه خه‌ڵكی عێراقه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌لایه‌ن سوپای پۆڵه‌نداوه به هه‌ڕه‌شه و به‌كارهێنانی چه‌ك ناچاركراوه بگه‌ڕێته‌وه بیلاڕووسیا.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی شاهێدحاڵه‌كان، له‌سه‌ر سنووره‌كه به توندوتیژییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، تا ئێستا (9) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، سووپای پۆڵه‌ندا ژنێكی دووگیانیان له‌سه‌ر سنوور فڕێداوه، كه بێهۆشبووه، دواتر گیانی له‌ده‌ستدا، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه ژنه دووگیانه‌كه كورد بووه.
كۆچبه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، حكومه‌تی لیتوانیا له كه‌مپی په‌نابه‌ران هیچ هاوكارییه‌كی پزیشكیان پێشكه‌ش ناكات، ره‌وشه‌كه به‌جۆرێك ناله‌باره، كه منداڵێكی 11 ساڵی گیانی له‌ده‌ستداوه، ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ری دیكه‌ش نه‌خۆشن و چاره‌نووسیان دیار نییه.
له‌سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا خێزانێك تووشی كاره‌سات بوون، 3 كه‌سیان به‌جارێك مردن، سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌رچه‌نده خۆبه‌خشه‌كان به‌ر له تیمی فریاگوزارییه‌وه به‌هانایانه‌وه چوون، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆچبه‌ران له‌سه‌رمادا ره‌قبوونه‌ته‌وه و مردن، یه‌كێك له رزگاربووه‌كان ئاشكرای كرد، "له‌به‌ر بێ خۆراكی و بێ ئاوی، خه‌ڵك بێ ئومێد بووه، ته‌رمی كۆچبه‌ران له دارستانه‌كاندا كه‌وتووه، توانای ناشتنیشمان نییه".
هه‌رچه‌نده پله‌ی گه‌رما به‌رده‌وام له نزبوونه‌وه‌یه و كۆچبه‌ران له سه‌رمادا ره‌ق ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵه‌ندا و لیتوانیا و لاتیڤیا هیچ پلانێكیان بۆ پاراستنی كۆچبه‌ران نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ره‌وشه‌كه له میدیاكان ده‌شارنه‌وه، له‌كاتێكدا پله‌ی گه‌رما له پۆڵه‌ندا سفر-ی سلیلیزییه.
ژماره‌یه‌ك چالاكوان له پۆڵه‌ندا هه‌وڵیانداوه پشتیوانی كۆچبه‌ران بن و هاوكارییان پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌وه، به تۆمه‌تی جیاجیا ده‌ستگیركراون، به‌ڵام ناڕه‌زاییه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامه و رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان به شێوازی جیاجیا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
هێشتا چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كه به هاتنی وه‌رزی زستان زیاتر ده‌بێت، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی كۆچبه‌ران ژن و منداڵن، ئه‌گه‌ر رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هانایانه‌وه نه‌چن و فشار له پۆڵه‌ندا و لیتوانیا نه‌كه‌ن، تا ره‌چاوی پێوه‌ره نێوده‌ڵه‌تییه‌كان بكه‌ن؛ ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاتر ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سنووری نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا گیرایانخواردووه، نیوه‌یان كوردن، ناتوانرێت په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سووپای پۆڵه‌ندا رێگه به خۆبه‌خشان و رۆژنامه‌نووسان نادات تا ئه‌و زانیارییانه بڵاونه‌بنه‌وه.