فازڵ میرانی: دەبێ كه‌سێكی شیاو بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دابنرێت

K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان، شاندێكی باڵا ده‌نێرێته لای سه‌رجه‌م لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش كوردستان24یش پارتی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ر له‌وه‌ی كورد بچێته به‌غدا، وێڕای ئه‌وه‌ی یه‌ك ده‌نگ بێت، هاوكات پۆسته‌كانیش له‌ناو خۆیدا یه‌كلا بكاته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 رایده‌گه‌یه‌نێت، به گوێره‌ی زانیاری به‌رده‌ست، پارتی پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده ده‌كات دوای ئه‌و سه‌ردانانه و دواتریش و ڕای ئەوان لەسەر پڕۆژەکە وەردەگرێت، به ئامانجی درووستکردنەوەی فراکسیۆنی کوردستانی، ئەگەر هەموو فراکسیۆنەکانیش نەبن، پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو شیوعیش بن ئاساییه.
ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌وه‌یه كه پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌یه‌وێت كورد به‌ر له‌وه‌ی بچێته به‌غدا، یه‌كده‌نگ بێت له‌سه‌ر دیاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پۆسته‌كان وه‌رده‌گرن.
له‌و باره‌یه‌وه فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كه سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه ده‌كات، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، نایانه‌وێت هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره بكرێنه‌وه و له به‌غدا بیانه‌وێت هه‌ر كه‌سێك بسه‌پێنن، به‌ڵكو پێشوه‌خته به یه‌كده‌نگی پرسه‌كان یه‌كلابكه‌نه‌وه ئینجا بچنه به‌غدا.
فازڵ میرانی راشیگه‌یاند، كورد نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه له عێراق و مافی خۆیه‌تی پۆستی سه‌رۆك كۆماری هه‌بێت و گوتیشی: "بە رای من دەبێ كه‌سێكی شیاو بۆ ئه‌و پۆسته دابنرێت".