بووك و زاوایه‌ك رازی نه‌بوون له‌كاتی لافاودا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان دوابخه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
لافاو ویلایه‌تی "كیرلا"ی هیندستانی گرته‌وه و بووه‌ی هۆی سه‌رگه‌ردانبوونی هه‌زاران خێزانی ئه‌و ویلایه‌ته و 27 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام له‌و ره‌وشه ناهه‌مواره‌دا بووك و زاوایه‌ك رازی نه‌بوون ئاهه‌نگی هاوسه‌رگریییه‌كه‌یان دوابخه‌ن، له كاتی لافاودا به مه‌نجه‌ڵێكی گه‌وره‌ی چێشتلێنانه‌وه خۆیان گه‌یانده شوێنی ئاهه‌نگه‌كه.
له گرته ڤیدیۆییه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، دوو پیاو مه‌نجڵێكی گه‌وره‌ی چێشتلێنان له ناو ئاو راده‌كێشن، كه بووك و زاوایه‌كی تێدایه، چه‌ند مه‌ترێك له پێش مه‌جه‌ڵه‌كه‌ش وێنه‌گرێك له ناو ئاو وێنه‌یان ده‌گرێت، كه به‌ره‌و شوێنی ئاهه‌نگه‌كه ده‌ڕۆن.
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، "ئایشا" ناوی بووكه‌كه‌یه و "ئایكاش"یش ناوی زاواكه‌یه، له ویلایه‌تی "كیرلا"ی باشووری هیندستان بڕیاریاندا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان دوانه‌خه‌ن، له‌كاتێكدا لافاوێك ته‌واوی ویلایه‌ته‌كه‌ی گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه 27 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌زاران خێزانیش زیانیان پێگه‌یشتووه و سه‌رگه‌ردان بوون.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بووك و زاواكه به سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه شوێنی ئاهه‌نگه‌كه، كه له په‌رستگایه‌كی ئه‌و ویلایه‌ته‌یه به‌ڕێوه‌چوو، كاتێك گه‌یشتنه په‌رستگاكه هه‌ریه‌كه‌یان ملوانكه‌یه‌كی له گوڵ درووستكراویان گۆڕییه‌وه، كه نه‌ریتێكی هیندۆسییه‌كانه، دواتر كۆتاییان به ئاهه‌نگه‌كه هێنا.
بووك و زاواكه رایانگه‌یاند، به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه شیاو نییه هاوسه‌رگیری دوابخرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندستان ئاشكرایان كرد، به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی ویلایه‌تی "كیرلا"وه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی ناوچه‌كه سه‌رگه‌ردان بوون و نزیكه‌ی 100 كه‌مپیشیان بۆ حه‌وانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه ئاماده‌كردووه و ده‌گوازرێنه‌وه.
So this couple from Alappuzha district in Kerala used a large cooking vessel to wade through the flood water to get to their wedding venue. Even the wedding venue was flooded, but fortunately they managed to get married without missing the muhurtham time :) pic.twitter.com/mqldzgKIkd
— Shilpa (@Shilpa1308) October 18, 2021