هه‌ولێر... دووەمین كۆنفرانسی شوێنەواری بە هەماهەنگی پەیمانگەیه‌كی فەرەنسی بەڕێوەچوو

"ئەم كۆنفرانسە لایەنە شاراوەكانی مێژوو و دەستكەوتنی بەڵگە شوێنەوارییەكان ڕوون دەكاتەوە"
پارچه‌ شوێنه‌وارییه‌ دۆزراوه‌كان
پارچه‌ شوێنه‌وارییه‌ دۆزراوه‌كان

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڵاویكرده‌وه‌، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و باربارا كوتورود سەرۆكی ئیفپۆی فەرەنسی و ژمارەیەك لە مامۆستا و شوێنەوارناسی زانكۆكانی جیهان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگەی ifpoى فەرەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتناسی، دووەمین كۆنفرانسی شوێنەواری بۆ تاوتوێكردنی كارەكانی ئەو تیمە شوێنەوارییانەی لە هەرێمی كوردستان كاری شوێنەواری دەكەن، بەڕێوەچوو.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند، ئامانج لەم كۆنفرانسه‌ گفتوگۆكردنی ئەنجامەكانی (كنە و پشكنین)ـی پێگه‌ شوێنەوارییەكانی ئەمساڵ و ساڵانی ڕابردووە، كە بەهۆی هەڵكۆڵینەوە دەستكەوتوون.

راشیگه‌یاند، ئەم كۆنفرانسە لایەنە شاراوەكانی مێژوو و دەستكەوتنی بەڵگە شوێنەوارییەكان ڕوون دەكاتەوە، كە گرنگیی لەوەدایە پێگەی كوردستان لە ڕووی شوێنەوارییەوە بەهێزتر دەكات.

ئاماژه‌یپێكرد، ئامانجێكی دیكه‌ی ئەو كۆنفرانسە، بەهێزتركردنی پەیوەندی نێوان هەموو ئەو تیمانەی كاری شوێنەواری لە ناوچە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

جه‌ختیكرده‌وه‌، بۆ یەكخستنەوەی ئەو ئەنجامانەی كە بەهۆی (كنە و پشكنین)ـەوە بەدەستهاتوون، بە تایبەتی ناوچە شوێنەوارییەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسە بناسرێت، چونكە ئەو مامۆستا و پیسۆڕانەی كە بەشداریان لەو  كۆنفرانسەدا كرد، بە بەردەوامی ڕۆڵیان لە كۆنفرانسە جیهانییەكانی تایبەت بە شوێنەواریدا هەیە.

لایه‌نێكی كۆنفراسه‌كه‌
لایه‌نێكی كۆنفراسه‌كه‌ / هه‌ولێر
توێژه‌رانی كۆنفراسه‌كه‌ / هه‌ولێر
توێژه‌رانی كۆنفراسه‌كه‌ / هه‌ولێر