شاره‌زایانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڕه‌شه له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بواری ته‌ندرووستی ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زایانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایانگه‌یاند، ئه‌و سزایانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له رووی ته‌ندرووستییه‌وه.
شاره‌زاكان ده‌ڵێن: سزا تونده‌كانی ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵكی ئێرانی له مافی بنه‌ڕه‌تی بواری ته‌ندرووستی بێبه‌ش كردووه، بۆ نموونه ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی ده‌گمه‌نی پێست بوونه، وه‌كو نه‌خۆشی داخورانی پفكه‌یی پێست، چیدیكه ناتوانن ده‌ستیان به داووده‌رمانی پێویست رابگات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، شاره‌زاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان روونیان كردووه‌ته‌وه، زۆرێك له بانك و كۆمپانیاكانی ده‌رمان له جیهان له ترسی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا نا‌وێرن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاران بكه‌ن.
ئاماژه‌شیان به نموونه‌یه‌ك كردووه و ئاشكرایان كردووه، كه كۆمپانیایه‌كی ده‌رمان و كه‌رسته‌ی پزیشكی سوویدی پێشتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ناوێرێت و مامه‌ڵه‌كانی راگرتووه.
به هۆی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی تووشی داخورانی پفكه‌یی (تلۆق) پێست و گۆڕانی پێستیان بوونه، به تایبه‌تی منداڵان بێبه‌ش بوونه له داووده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت رێگه له نه‌خۆشییه‌كه‌یان بگیرێت و به‌و هۆیه‌وه ژیانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس