كوالێتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان: گه‌چ و خه‌نه له‌نێو ده‌رمانی قاچاخدا هه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
هێنانی ده‌رمانی قاچاخ، كاریگه‌ری خراپ بۆ سه‌ر هاووڵاتیان و نه‌خۆش دروست ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی چاودێری بازاڕی ده‌رمان له پارێزگای هه‌ولێر، ئاماژه‌یپێكرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان، به‌شی چاودێری بازاڕ، كارێكی زۆر پیرۆزیان له ئه‌ستۆدایه و به‌رده‌وام چاودێری هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی ده‌فرۆشنه نه‌خۆش.
دكتۆر محه‌مه‌د ره‌شید، به‌رپرسی چاودێری بازاڕی ده‌رمان له پارێزگای هه‌ولێر، رایگه‌یاند، هه‌ندێ سنووری ناجێگیر هه‌ن وه‌ك (سنووره‌كانی ئێران و سووریا)، هه‌موو جۆره ده‌رمانێك به قاچاخ له‌و دوو رێگه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن.
گوتی: ده‌رمانی قاچاخ كه هاورده ده‌كرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت له به‌كار هێنانی دڵنیا بین، چونكه هه‌میشه جێی مه‌ترسین، پشكنینمان بۆ ئه‌و ده‌رمانانه كردووه (خه‌نه و گه‌چ و مادده‌ی خراپی تێدابووه).
جه‌ختیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی رابردوو ده‌ستمان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ده‌رماندا گرتووه، كه له رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه ده‌گه‌نه پارێزگاكانی كوردستان.
روونیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێكی كاركردنمان ده‌ستمان به‌سه‌ر (36) تۆن له ده‌رمانی ساخته‌دا گرتووه.
گوتیشی: كۆگاكانمان پڕ بوون له ده‌رمانی ساخته، جیا له‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه ده‌رمان ده‌فرۆشن، ده‌ستگیر ده‌كرێن.
ئاماژه‌یپێكرد، هه‌ر به‌رهه‌مێكی ته‌ندروست پێویسته ستیكه‌ری كوالیتی كۆنتڕۆڵ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێوه بێت، ئه‌وكات ده‌رمانی سه‌لامه‌تن، به پێچه‌وانه‌وه ناكرێت هاووڵاتیان ده‌رمانی بێ ستیكه‌ر به‌كار بهێنن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، به رێژه‌ی %50 ده‌رمانه‌كان ستیكه‌ری كوالێتی كۆنتڕۆڵی له‌سه‌ر نییه، سزای زۆر تووند بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه بێ ستیكه‌ر ده‌رمان ده‌فرۆشنه‌وه و رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ئاشكرا رێكلام بۆ به‌رهه‌می ساخته ده‌كه‌ن، رووبه‌رووی دادگا ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی (مۆدێله‌كانه‌وه) رێكلام بۆ ده‌رمان كراوه، له لایه‌ن لیژنه‌كانی قایمقامه‌كانه‌وه سزا دراون.