به‌هۆی لافاو مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ری پاریس داخرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌و بارانه به خوڕه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسای گرته‌وه و بووه هۆی دروستبوونی لافاو، نزیكه‌ی 10 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌وه حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا، زیاتر له 3 هه‌زار هاووڵاتی راگواستووه و تیمه‌كانی فریاگوزاریش سه‌رقاڵی فریاكه‌وتنی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ی پاریسی پایته‌ختن، كه ماڵه‌كانییان ژێرئاو كه‌وتوون.
هه‌ر به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه مۆزخانه‌ی لۆڤه‌ری پاریس داخراوه و حكوومه‌ت له هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی پارچه شوێنه‌وارییه‌كان و كاره هونه‌رییه‌كانی مۆزه‌خانه‌كه‌یه بۆ شوێنێكی سه‌لامه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌ڕبوون و له‌ناوچوون بیانپارێزێت.