"ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه لای پاریس جێده‌هێڵێت"
ماورۆ ئیکاردی هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر وان‌دا نارای هاوژینی نەگەرێتەوە لای، ئەوا ناچارە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا جێبێڵێت.
رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی بڵاویکردەوە، دوای ئەو کێشەیەی لە نێوان ماورۆ ئیکاردی یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا و وان‌دا نارای خێزانی کە لە هەمان کاتدا بەرێوەبەری کارەکانیەتی دروست بوو، ئەم خانمە شاری پاریسی جێهێشتووە و، ئێستاش یاریزانەکە هەڕەشەی ئەوەی لێدەکات ئەگەر نەگەڕێتەوە لای، ئەو کات ناچارە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا جێبێڵێت.
هەرچەندە زەرەرمەندی یەکەمی ئەم کارە خودی ئیکاردی دەبێت، بەڵام لە هەمان کاتدا وان‌دا ناراش کە بەرێوەبەری کارەکانیەتی، زەرەرمەند دەبێت و پارەیەکی باش لەدەست دەدات.
وان‌دا نارا دوای ئه‌وه‌ی له یاریزانی ئارجێنتینی ماكسی لۆپێز جیابووه‌وه، راسته‌وخۆ له 2014 په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماورۆ ئیكاردی به‌ست، دوای نزیكه‌ی هه‌شت ساڵ له پێكه‌وه ژیان، هه‌فته‌ی رابردوو وان‌دا نارا له ئینستاگرام پۆستێكی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئیكاردی خیانه‌تی لێكردووه و هه‌ر بۆیه ته‌واوی وێنه‌كانی خۆی و ئیكاردی له ئه‌كاونته‌كانی له سۆشیاڵ میدیا سڕییه‌وه.