رۆژنامه‌یه‌كی توركی: ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ زامدار بووه
K24 – هه‌ولێر:
میدیا توركییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، سه‌رۆكی پارتی موسته‌قبه‌لی توركیا له رووداوێكدا زامدار بووه و له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدایه.
رۆژنامه‌ی (هه‌به‌رلار)ـی توركی رایگه‌یاند، پارته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یانپێكرد كه ناوبراو ته‌واوی دیداره‌كانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته دواخست.
راشیگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئۆغلۆ ئه‌سانسۆری باڵه‌خانه‌ی پارته‌كه‌ی له ویلایه‌تی فان به‌كار هێناوه، له كاتی سه‌ركه‌وتنی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، ته‌واوی جه‌سته‌ی تێكشكاوه.