یاریزانێکی کورد پاڵەوانیەتییەكی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا

پێشتر لە هەولێر راهێنانی کردووە
دیار کاردۆ - یاریزانی لەشجوانی
دیار کاردۆ - یاریزانی لەشجوانی

K24 - هەولێر

یاریزانێکی كورد بەشداری لە پاڵەوانییەتیێکی نێودەوڵەتی دەکات و توانی پلەی یەكەم بە دەستبێنێت.

 دیار كاردۆ سۆرانی، یاریزانێكی لەشجوانی كوردە و دانیشتووی وڵاتی نەمسایە و لە پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتیدا( Ifbb Austria national and Internat  ) پلەی یەكەمینی بەدەستهێنا.

دیار کاردۆ، بە کوردستان24ی گوت: "خۆشحاڵم كە توانییم وەكو یاریزانێكی لەشجوانی لە بەشەكەی خۆم كە بریتی بوو Classic Bodybuilding Junior و Classic Physiq Junior  پلەی یەكەم لە پاڵەوانییەتی نێودەڵەتی بەدەست بهێنم".

گوتیشی: "پێشتر لە هەرێمی كوردستان و لە شاری هەولێر راهێنانم لە یاری لەشجوانی كردووە، دواتریش لە وڵاتی نەمسا بەردەوام بووم و زیاتر گرنگیم پێدا، ئەمەش وایکرد بتوانم بەشێك لە خەونەكانی ژیانم بهێنمە دی، نازناوێك هەم بۆ وڵاتی نەمسا هەمیش بۆ هەرێمی كوردستان بەدەست بهێنم".

ئەو یاریزانە کوردە، سوپاسی خانەوادەكەی دەكات و دەڵێ: "زۆر پشتگیریان كردووم تا گەیشتم بەو ئاستە و نازناوەكە بەدەست بهێنم".

دیار کاردۆ، خەڵکی گوندی دەرگەڵەی سەر بە قەزای رواندزە و لەگەڵ خێزانەکەی لە وڵاتی نەمسا دەژیت. ئەو لە نەمسا لە دایکبووە، بەڵام چەند ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لە هەولێر نیشتەجێبوونە و دەستی بە یاری لەشجوانی کردووە، بەڵام دواتر جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە نەمسا و لەو بەردەوام بووە لە یاری کردن.

دیار کاردۆ - یاریزانی لەشجوانی
دیار کاردۆ - یاریزانی لەشجوانی
دیار کاردۆ - یاریزانی لەشجوانی
دیار کاردۆ - یاریزانی لەشجوانی