دوو تەقینەوە لە دیمەشق روویاندا

کوژراو و بریندار هەن
دیمەنێکی شوێنی یەکێک لە تەقینەوەکان - فۆتۆ: ئاژانسی سانا
دیمەنێکی شوێنی یەکێک لە تەقینەوەکان - فۆتۆ: ئاژانسی سانا

K24 – هەولێر

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 20/10/2021، دوو تەقینەوە لە شاری دیمەشقی سووریا روویاندا و ژمارەیەک کوژرا و بریندار هەن.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا زیاتر لە 14 کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی میدیای فەرمی سووریا، تەقینەوەکان لە ناوەندی شاری دیمەشق کاروانێکی سوپای رژێمی سووریای کردووەتە ئامانج، هەوڵی سێیەم بۆ تەقینەوە لەلایەن تیمێکی ئەندازەی پوچەڵکراوەتەوە.

دیمەنێکی شوێنی تەقینەوەکە
دیمەنێکی شوێنی تەقینەوەکە

 

نوێدەکرێتەوە..