خورما و لیمۆی جووتیارانی کوردستان لە گەرمیان نمایش دەکرێت

لە گەرمیان هەفتە بازاڕی بەرهەمی خۆماڵی بەڕێوەدەچێت
هەفتەبازاڕی بەرهەمی خۆماڵی لە گەرمیان - فۆتۆ: هەرێم جاف
هەفتەبازاڕی بەرهەمی خۆماڵی لە گەرمیان - فۆتۆ: هەرێم جاف

K24 – گەرمیان

ئەمڕۆ هەفتە بازاڕی بەروبوومی خۆماڵی لە دەڤەری گەرمیان بەڕێوەدەچێت و جووتیارانی ئەو سنوورە بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.

هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "جووتیارانی دەڤەری گەرمیان ئەمڕۆ بەرهەمەکانیان لە کەلار نمایش دەکەن و هەفتە بازاڕەکە لە رۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت".

پەیامنێرمان گوتی: "لەناو بەرهەمەکان خورما و لیمۆ هەیە، کە لەلایەن جووتیارانی ناوچەکە بەرهەم هێنراوە".

یەکێک لە جووتیارە بەشداربووەکان بە کوردستان24ی گوت: "ئەو بەرهەمانەی نمایشی دەکەین هەمووی بەرهەمی خۆماڵی ناوچەکەن".

ئەو جووتیارە، ئاماژەی بەوەشکرد: "هەنگوینی سرووشتی ناوچەکەیان نمایشکردووە و کیلۆی بە 40 هەزار دینار دەیفرۆشن".