مادلين ئۆلبرایت: ترامپ شتی شێتانه ده‌ڵێت و بۆ سه‌رۆكایه‌تی ناشێت
K24 - هه‌ولێر:
مادلین ئۆلبرایت، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ و بوونی به‌كاندیدی سه‌ره‌كی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ترامپ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ناشێت و هه‌ڵسوته‌كانی نامۆن.
مادلین ئۆلبرایت، كه له ساڵانی نێوان 1997-2001، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكابوو، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكی گوتی: "وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی زۆرێك له وڵاتانم كردووه و هاوپه‌یمانان ئێمه به لاواز نابینن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و قسانه‌ی ترامپ ده‌یانكات هیچ مانایه‌كییان نییه، هه‌ندێكجار باسی ئه‌وه ده‌كات سعوودیه پێویسته ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی، یاخود ده‌ڵێت رێكخراوی ناتۆ كارا نییه".
مادلین ئۆلبرایت نیگه‌رانی خۆیشی به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ترامپ نیشاندا و گوتی: "ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی كردووم ئه‌وه‌یه، كه من پێشتر له ئیداره‌ی هه‌ریه‌ك له كارته‌ر و كلینتۆن كارم كردووه و له ژووری ئۆپه‌راسیۆندا بوومه و من ده‌زانم چ شتێك پێویسته بۆ وڵات".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مه‌ریكا پێویستی به كه‌سێكه وا نه‌زانێت هه‌موو شتێك ده‌زانی".
گوتیشی: "كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌بێت چه‌ند كه‌سێك له ده‌وروپشت بێت رای جیاوازییان هه‌بێت، له چاوی خه‌ڵكیدا جێگه‌ی رێزبێت و گوێ له قسه‌كانی بگیرێت، كه‌سێك گرنگ به بڕیاره‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه بدات، هیچ یه‌كێك له‌مانه‌ی باسم كردن، له دۆناڵد ترامپدا نین".
دۆناڵد ترامپ، ملیاردێر و تاكه كاندیدی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2016ى ئه‌و وڵاته، به هه‌ڵوێست و لێدوانه سه‌یره‌كانی له‌نێو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ناوه‌نده سیاسییه‌كانی جیهان ناسراوه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له ئێستادا, جيا له دژایه‌تیكردنی له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه، له‌لایه‌ن به‌شێك سه‌ركرده‌كانی كۆمارییه‌كانیش هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و به كه‌سێكی نه‌شیاوی ده‌زانن بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
مادلین ئۆلبرایت، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ساڵانى نێوان 1997-2001 و رۆڵێكی كارای هه‌بوو له رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ساڵی 1998 و دواتر رێككه‌وتنه‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن و سه‌ره‌نجام رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو حزبه‌كه‌ی لێكه‌وتوه و دواتریش به شێك له ئیداره و داموده‌زگا حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كیان گرته‌وه, كه پێشتر به‌سه‌ر هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی دابه‌ش ببوون.