به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان ده‌ستیپێكرد

K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان ده‌ستیپێكرد.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، دوای وستانی خوله‌كێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه‌سه‌عید وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ستایشی پشتیوانییه‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ سه‌رخستن و پێشخستنی پرۆسه‌ی خوێندن.
دواتر قوتابییه‌كی یه‌كه‌م به نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كورد له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و سوپاسی پشتیوانییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له قوتابیانی كورد كرد.
پێشتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی (23ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می قۆناغی 12ی ئاماده‌یی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا 25 قوتابی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنابوو.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاویكردبوونه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان 18 قوتابی به‌شی زانستی، یه‌ك قوتابی له به‌شی وێژه‌یی، 5 قوتابی له به‌شه پیشه‌ییه‌كان و یه‌ك قوتابیش له به‌شی خوێندنی ئیسلامی پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنابوو.