قوتابیه‌كی یه‌كه‌م: خۆشحاڵین كه سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵمان ئاماده‌یه
K24 – هه‌ولێر:
به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی قوتابیه یه‌كه‌مه‌كان به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا قوتابییه‌كی یه‌كه‌م به نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كورد له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و سوپاسی پشتیوانییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
ڤێستا فه‌رحان سه‌عید، قوتابییه‌كی یه‌كه‌مه به نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كورد له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووك و دووزخورماتوو، خۆشحاڵین كه سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵمان ئاماده‌یه، به‌م بۆنه‌یه قوتابیان و خانه‌واده‌كانیان خۆشحاڵن.
راشیگه‌یاند، به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین كه هه‌موو تواناكان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی پاڵپشتی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و مامۆستایان ده‌كه‌ین.
له‌م مه‌راسیمه‌دا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای پیرۆزباییكردن له قوتابیانی یه‌كه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی، سوپاسی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان و مامۆستایانی كرد و هیوای خواست له قۆناغی زانكۆدا به هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتوو بن.
گوتی: خۆشحاڵم كه ئێوه خۆتان ماندوو كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزترتان هه‌بێت و زانست و خوێندن هێزن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هیوادارم خوێندن له پێناو خوێندن نه‌بێت و بۆ ئه‌وه بێت بتوانن له رێی خوێندنه‌وه وڵاته‌كه‌تان ئاوه‌دانتر بكه‌ن و ژینگه‌یه‌كی باشتر بڕه‌خسێنن و ئێوه ده‌توانن له داهاتوودا ببنه سه‌ركرده و رێبه‌ر و مامۆستای باش بۆ نه‌وه‌كان.
مه‌سرور بارزانی داوای له قوتابیان كرد، له‌م قۆناغه و قۆناغه‌كانی داهاتوودا سێ شت له‌به‌ر چاو بگرن و گوتی: نیشتمانپه‌روه‌ری و ژیان دۆستی و ژینگه دۆستی له‌به‌رچاو بگرن.