دزی له شازاده كرا
K24 - هه‌ولێر:
شازاده ئه‌سترید، كچی شا ئه‌لبێرتی دووه‌می به‌لجیكا، له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرای فه‌ره‌نسا رێگه‌ی لێده‌گیرێت و دزی لێده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی "لۆفیگارۆ"ی فه‌ره‌نسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ 4ی حوزه‌یران/ مایۆ، كۆمه‌ڵێك "چه‌ته و رێگر"، له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرای "ئه‌ی 86"ی نزیك پاریس، رێگرییان له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌و شازاده‌یه كردووه، دوای ئه‌وه‌ی جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌شكێنن، جانتاكه‌ی ده‌به‌ن، كه جگه له به‌ڵگه‌نامه و ناسنامه‌ی كه‌سایه‌تی خۆی، دوو هه‌زار یۆرۆ (2300) دۆلاری تێدابووه.
له ئێستاشدا، پۆلیسی هه‌رێمی سان دۆنی فه‌ره‌نسا، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه.