ده‌قی وتاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (20ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، له هه‌ولێر، ئاماده‌ی مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌مه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو و وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وێڕای پیرۆزبایی له قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان، سوپاسی مامۆستایان و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی كرد، كه پشوودرێژانه به‌رده‌وامیان به پرۆسه‌ی خوێندن دا و نه‌یانهێشت به هۆی قه‌یرانی ته‌ندرووستی و داراییه‌وه پرۆسه‌ی خوێندن په‌كی بكه‌وێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای نرخاندنی كۆششی قوتابیان و سه‌ركه‌وتنیان له قۆناغی ئاماده‌یی، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابیان له قۆناغه‌كانی داهاتووی ژیانیان خواست و تكای له مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان كرد، مه‌ترسی هه‌ڵكشانی په‌تای كۆرۆنایان له‌به‌رچاو بێت و ڤاكسین وه‌ربگرن و ماسك ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك پارێزراو بن.
ده‌قی وتاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
قوتابیانی زێده ئازیز و خۆشه‌ویست..
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز..
زۆر زۆر به‌خێربێن...
له سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت پیرۆزباییه‌كی زۆر گه‌رم له ئێوه‌ی ئازیز بكه‌م، بۆ ده‌رچوونتان و ته‌واوكردنی ئه‌م قۆناغه له خوێندن، به پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م له سه‌ر ئاستی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم. زۆر زۆر لێتان پیرۆز بێت و هیوادارم هه‌میشه و له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانتاندا هه‌روا سه‌ركه‌وتوو بن.
سوپاسی بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كانتان ده‌كه‌م، كه پشتیوان بوون له‌و ماوه‌یه، كه ئێوه بتوانن ئه‌م قۆناغه به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكه‌ن. سوپاسی هه‌موو مامۆستا به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌م، كه خۆیان له‌گه‌ڵ ئێوه ماندوو كرد، تا بتوانن به‌م شێوه‌یه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و ببنه نموونه‌یه‌كی دره‌وشاوه له نه‌وه‌ی نوێی كوردستان، جارێكی دیكه له هه‌مووتان پیرۆز بێت و هیوادارم له قۆناغه‌كانی داهاتوو، كه ده‌چنه زانكۆش، هه‌روا سه‌ركه‌وتوو بن و ببنه كه‌سی كاریگه‌ر و سه‌ركه‌وتوو بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌تان.
خۆشحاڵم، كه بینینم ئێوه خۆتان ماندوو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزتر بۆ خۆتان درووست بكه‌ن. زانست و خوێندن هێزه. چه‌ند زیاتر خۆتان پێبگه‌یه‌نن و خۆتان فێر بكه‌ن، ئه‌وه‌نده كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزتر بۆ خۆتان درووست بكه‌ن و ده‌توانن ببنه كه‌سێكی كاریگه‌ر بۆ كۆمه‌ڵگه و وڵاته‌كه‌تان. هیوادارم خوێندن ته‌نیا له پێناو خوێندن نه‌بێت و بۆ ئه‌وه بێت، وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌ك به‌كاری بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی چۆن بتوانن كاریگه‌رییه‌كی زیاتر له‌سه‌ر پێشخستنی كۆمه‌ڵگه و وڵاته‌كه‌تان بكه‌ن، چۆن بتوانن وڵاته‌كه‌تان ئاوه‌دانتر بكه‌ن و ژینگه‌یه‌كی ته‌ندرووستتر له وڵاته‌كه‌تان درووست بكه‌ن. دڵنیام به‌و ئاسته‌ی ئێوه توانیوتانه ئه‌م قۆناغه ته‌واو بكه‌ن، ئێوه ده‌توانن له داهاتوودا ببنه سه‌ركرده، رێبه‌ر و مامۆستای باش بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆتان.
خوشك و برایان.. ئازیزانم..
من داواتان لێده‌كه‌م له‌م قۆناغه و له قۆناغه‌كانی داهاتووشدا 3 شت له‌به‌ر چاو بگرن: نیشتمانپه‌روه‌ری، ژیان دۆستی و ژینگه دۆستی. نیشتمانپه‌روه‌ر بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وڵاته‌كه‌ی خۆتان بپارێزن و بنیاتی بنێن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رن. ژیاندۆست بن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كترتان خۆش بوێت و جیاوازییه‌كانی نێوان خۆتان قبووڵ بكه‌ن و ئاین و جیاوازییه‌كانی ئیتنی له‌ناو وڵاته‌كه‌مان، به‌و شێوه‌یه‌ی كه تاكو ئێستا رێزی لێگیراوه به‌رده‌وام بێت و ئێوه زیاتر رێزی لێ‌بگرن.
ژینگه دۆست بن بۆ ئه‌وه‌ی سرووشتی وڵاته‌كه‌تان بپارێزن و ئاو، خاك و هه‌وای وڵاته‌كه‌تان به پاكی رابگرن. وڵاتێك درووست بكه‌ن، كه جێی سرنجی نه‌ك ته‌نیا خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو گه‌شتیارانیش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بێن و ئه‌م سرووشته جوانه‌ی كوردستان له نزیكه‌وه ببینن.
بێگومان خوێندن له كابینه‌ی حكومه‌تدا، به‌شێكی سه‌ره‌كی بووه له ئه‌جێندای ئه‌م حكومه‌ته و پێویسته گرنگییه‌كی یه‌كجار زۆری پێ بده‌ین. ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵمانداوه گرنگی به‌م كه‌رته بده‌ین. به‌داخه‌وه، كۆرۆنا و چه‌ندین قه‌یرانی دارایی و ناخۆشیی، كه له‌و ماوه‌یه‌دا رووبه‌ڕوومان بوویه‌وه، وه‌كو پێویست ئێمه نه‌مانتوانی له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانی خۆمان به‌رده‌وام بین، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی خوێندن نه‌وه‌ستا. لێره‌دا جێی خۆیه‌تی من سوپاسێكی زۆری وه‌زیری په‌روه‌رده و هه‌موو ئه‌و وه‌زیره به‌ڕێزانه‌ی دیكه بكه‌م، كه هاوكار بوون بۆ به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی خوێندن، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ره به‌ڕێزانه بكه‌م، كه به‌رده‌وام بوون له درێژه‌دان به پرۆسه‌ی خوێندن و درووستكردنی كه‌ش و هه‌لومه‌رجێكی وا، كه قوتابییه‌كان به‌رده‌وام بن، چ به شێوه‌ی ئاماده‌بوون له پۆل و به شێوه‌ی ئۆنلاین و ئه‌لیكترۆنی له‌و كاتانه‌ی نه‌یانتوانیوه بچنه قوتابخانه‌ش، به‌ڵام پرۆسه‌ی خوێندن نه‌وه‌ستێت.
ئه‌مه‌ش روویه‌كی دیكه‌ی به‌هێزیی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مانه، هی نه‌وه‌ی نوێی گه‌له‌كه‌مانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو قه‌یران و سه‌ختی و دژوارییه، به‌ڵام په‌رۆشی ئه‌وه‌یان هه‌بوو، به‌رده‌وام بن له خوێندن و ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، ئێستا ئێمه لێره‌ین بیبینین، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌و به‌ڕێزه خۆشه‌ویستانه بكه‌ین، كه زۆر زۆر سه‌ركه‌وتووانه توانیان ئه‌و قۆناغه ته‌واو بكه‌ن و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنن. جارێكی دیكه، ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و هیوادارم هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن.
به‌ڕێزان..
له حكومه‌تدا، هه‌روه‌ك باسم كرد، گرنگیمان به كه‌رتی په‌روه‌رده داوه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه‌ی گرنگی زیاتری پێبده‌ین. خوێندنی ئه‌مڕۆ داهاتووی وڵاته‌كه‌مان وێنا ده‌كات، توانای ئه‌مڕۆ هێزی داهاتووی وڵاته‌كه‌مان پیشان ده‌دات.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و درووستكردنی قوتابخانه‌ی نوێ بۆ قوتابییه ئازیزه‌كانمان. به‌رده‌وام ده‌بین له په‌ره‌پێدانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی تایبه‌ته به راهێنانی مامۆستایان تا بتوانن به شێوه‌یه‌كی باشتر وانه بڵێنه‌وه و له خزمه‌تی وڵاته‌كه‌یاندا بن و نه‌وه‌یه‌كی زیره‌كتر، هه‌ستیارتر و وشیارتر به‌رهه‌م بهێنن.
ئێمه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ی حكومه‌ت هه‌یه‌تی، بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی خوێندن، به‌رده‌وام ده‌بین و پێویستیمان به هاوكاری هه‌موو لایه‌كتانه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكار و پشتیوانی حكومه‌ته‌كه‌مان بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه بتوانین وڵاتێكی ئاوه‌دانتر و پێشكه‌وتووتر بنیاتبنێین.
به‌ڕێزان..
داوایه‌كی دیكه‌م لێتان هه‌یه، وه‌ك ده‌بینن له‌م ماوه‌یه په‌تای كۆرۆنا جارێكی دیكه، خه‌ریكه ورده ورده زیاتر ده‌بێت و بڵاو ده‌بێته‌وه، زۆر جار من داوام له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست كردووه، خۆیان بپارێزن. چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له په‌یوه‌ندیدا بووم و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندرووستی قسه‌م كرد، باسیكرد، ئێمه ژماره‌یه‌كی زۆر ڤاكسینمان له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست خه‌ڵك ئاماده نییه بچێت ڤاكسین وه‌ربگرێت، داواتان لێده‌كه‌م وه‌رگرتنی ڤاكسین پاراستنی خۆتان و كه‌سوكارتانه، كه ده‌چنه ماڵه‌وه ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته كه‌سێك ئه‌م ڤایرۆسه‌ی هه‌ڵگرتبێت، ده‌توانێت زۆر به ئاسانی بڵاوی بكاته‌وه. تكاتان لێده‌كه‌م ماسك ببه‌ستن، كه له شوێنه گشتییه‌كان كۆده‌بنه‌وه، به‌ستنی ماسك بۆ پاراستنی خۆتان گرنگه و ڤاكسین وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان بتوانین به‌یه‌كه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ست به‌كاره‌كانمان بكه‌ینه‌وه.
ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو قوتابخانه‌كان ڤاكسین هه‌بێت، تاكو ئه‌وانیش بتوانن له دۆخێكی ته‌ندرووستتر وابكه‌ن قوتابیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن.
ده‌زانم زۆرێك له قوتابیان له خوار ته‌مه‌نی 12، 18 ساڵن و هێشتا لێره ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتوو، به‌ڵام هیچ نه‌بێت، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان رێگه‌یان پێده‌دات ڤاكسین وه‌ربگرن، داوایان لێده‌كه‌م ڤاكسین وه‌ربگرن. لێره‌وه داوا له هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستانیش ده‌كه‌م، ڤاكسین وه‌ربگرن و خۆتان بپارێزن، ئه‌مه بۆ خۆتان و وڵاته‌كه‌تان باشه.
به‌ڕێزان..
ئێمه ئه‌مڕۆ هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی رێزتان لێبنێین و خه‌ڵاتتان بكه‌ین و ده‌ستخۆشیتان لێ بكه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنتان له‌م قۆناغه و ئاره‌زووی سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌كه‌م له قۆناغه‌كانی داهاتووی ژیانتان.
ده‌ستخۆشی و پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوادارم هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن و كوردستانیش هه‌میشه ئاوه‌دان بێت.