وەزیری سامانە سروشتیەكان و لیژنەی سامانە سروشتیەكان كۆدەبنەوە

"بەپێ رێكارەكان دەبێت لە ماوەی كەمتر لە دوو ھەفتە كۆبونەوەكە بەرێوەبچێت"
وەزیری سامانە سروشتیەكان و لیژنەی سامانە سروشتیەكان كۆدەبنەوە
وەزیری سامانە سروشتیەكان و لیژنەی سامانە سروشتیەكان كۆدەبنەوە

K24 – هه‌ولێر:

جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت لە دوایەمین كۆبوونەوەی لیژنەكەمان داوامان كردوە میوانداری وەزیری سامانە سروشتیەكان بكەین بەپێ رێكارەكان ھەفتەی داھاتوو دەبێت كۆبونەوەكە بكرێت.

گوڵیزار رەشید، جێگری سەرۆكی لیژنەی  وزە و سامانە سروشتیەكانی پەرلەمان بە كوردستان24ی ڕاگەیاند، لە دوایەمین كۆبونەوەی لیژنەكەمان لە بارەی بەرزی نرخی بەنزین و كەمی غازی ماڵان  و ھۆكارو چارەسەرەكانی بریارماندا بە میوانداریكردنی كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە شروشتیەكان ئەم نوسراوەش لە سەرۆكایەتی پەرلەمان  بۆ حكوومەت نێردراوە بۆ وەڵامدانەوەیان.

راشیگه‌یاند، بەپێ رێكارەكان دەبێت لە ماوەی كەمتر لە دوو ھەفتە كۆبونەوەكە بەرێوەبچێت، چاوەرێ دەكەین ھەفتەی داھاتوو ئەو كۆبونەوەیە ئه‌نجام بدرێت، كە ئەوان دێنە لیژنە یان ئێمە دەچینە لایان كێشەنیە.

روونیكرده‌وه‌، دەمانەوێت بزانین ئەو ملیۆن لیتر بەنزینە كە بریارە لەبەغداوە بێت بەردەوام دەبێت یان نا، ئایا ئەگەر بەردەوام نەبێت ئەی چارەسەر چیە، پلانیان بۆ ئەو گرفتە چیە و دەتوانن لە رێگەی پاڵاوتنی برێك نەوتی رۆژانە ئەو قەیرانە چارەسەر بكەن.