مامۆستایهكی زانكۆ: داستانی پردێ نیشانیدا پێشمهرگه ھێزێکی پۆڵاینە
K24 – ههولێر:
چوار ساڵ بهسهر تۆماركردنى سهروهرى و قارهمانێتی پێشمهرگه له داستانى پردێ تێپهڕ دهبێت، ئاوارەیهكی شاري کەرکووک لە یادی شەڕی پردێدا ئاماژهیپێكرد، ئەگەر ئەوەی لە پردێ کرا لە کەرکووک بکرایە، ئێستا بارودۆخ بەو شێوەیە نەدەبوو، خیانەت کەرکووکی بەم دەردە برد، ئەگینا پێشمەرگە بە دونیای نیشاندا کە ھێزێکی پۆڵاینە.
کارۆخ سەید ڕزگار سەرپەرشتیاری حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان، رایگهیاند، ئەوەی لە پردێ کرا لە کەرکوک بکرابایە، ئێستا بارودۆخ بەو شێوەیە نەدەبوو.
راشیگهیاند، خیانەت کەرکوکی بەم دەردە برد، ئەگینا پێشمەرگە نیشانی جیهانیدا کە ھێزێکی پۆڵاینە بۆ پاراستنی کوردستان.
مامۆستایەکی زانکۆ ئاشکرای دەکات جوڵانی ھێز بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان لە ڕوداوەکانی کەرکوک و ڕۆژانی دوایی، پێشێلکردنێکی ڕوونی مادەی 9ـی دەستووری عێراق بوو.
رێبین سەلام، مامۆستای زانکۆ رایگهیاند، دوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 و بە دەستەوەدانی کەرکووک و زۆرینەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە لایهن گروپی خیانەتکار، میلیشیاکان هەوڵیاندا پێشڕەوی بکەن و هەرێمی کوردستانیش داگیر بکەن، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە لە پردێ، سحێلا، مهخموور و مەحمودییە، رووبەڕووی داگیرکەران بوونەوە و شکستیان بە هێرشەکانیان هێنا.