جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزرایەوە

نەوجەوانێکی تەمەن 11 ساڵ تووشبووە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسێکی دیکەی گۆڕاوی کۆرۆنا لە ئیسرائیل دۆزرایەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رایگەیاند، جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا، لە نەوجەوانێکی تەمەن 11 ساڵ لەکاتی گەڕانەوەیدا لە ئەوروپا بۆ فڕۆکەخانەی بن غۆریۆن لە تەلئەڤیڤ دۆزرایەوە، کە بە ئەی وای فۆر پۆینت تو، ناسراوە و پێشتر لەچەند وڵاتێکی ئەوروپی بڵاوبووەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە %70ی دانیشتووانی ئیسرائیل سێیەم ژەمە ڤاکسینییان وەرگرتووە.