ترەمپ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێ دادەمەزرێنێت

دۆناڵد ترەمپ رووبەڕووی چەند کۆمپانیایەک دەبێتەوە
دۆناڵد ترمپ
دۆناڵد ترمپ

K24 – هەولێر

ترەمپ، دامەزراندنی تۆڕێکی نوێی کۆمەڵایەتی راگەیاند و دەیەوێت رووبەڕووی هەندێک کۆمپانیا ببێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێی، بە ناوی (تروث سۆشیال) راگەیاند.

ترەمپ وەکخۆی دەڵێت، ئامانجەکەی رووبەڕووبونەوەی قۆرخکاری کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیایە، بڕیاریشە مانگی داهاتوو بەشێوەی ئەزموونی دەست بەکار بکات و تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن بەکاری بێنن، کە داواکارییان بۆ دەچێت.

دۆناڵد ترەمپ، گوتی "لە سەردەمێکدا دەژین، بزووتنەوەی تاڵیبان هەژماری لە تویتەر هەیە، بەڵام سەرۆکە خۆشەویستەکەی ئەمەریکییەکان بێدەنگ دەکرێت".

پێشتر بەهۆی چەند تویتێک، کە بە نانەوەی ئاژاوە و هاندان بۆ توندوتیژی ناوزەد کرا، هەژماری دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگیرا، دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتیشی وەک سەرۆکی ئەمەریکا ترەمپ چەند جارێک داوای کردووە هەژمارەکەی بۆ بگەڕێنرێتەوە، بەڵام تویتەر داواکەی رەتکردەوە.