عه‌بادی په‌نا بۆ سه‌رۆكی میسر ده‌بات

شاندێكی ناردووه‌ و داوای هاوكاری ده‌كات

K24 – هه‌ولێر

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نامەیەكدا داوای ھاوكاری بۆ ھێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە سەرۆك كۆماری میسر دەكات.

بۆ زیاتر بەھێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوو وڵِات وەفدێكی حكومەتی عێراق بە ئەندامێتی ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی حكومەتی عێراق و عەبدولەتیف ته‌میمی سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی سەردانی قاھیرەیانكرد و لەگەڵ عەبدولفەتاع سیسی سەرۆك كۆماری میسر كۆبوونەوە.

شاندی حكومەتی عێراقی لەو سەردانەیدا نامەیەكی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقیان گەیاندە سیسی كە تیایدا داوا لە حكومەتی میسر كراوە ھاوكاری حكومەتی ئيراق بكات لە رووبەروبونەوەی تیرۆردا.

ئاژانسەكانی ھەواڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن عەبادی لەو نامەیەدا داوای پشتیوانی وڵِاتانی عەرەبی كردووە بۆ ھێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و ھێزە عەشایەرەكانی عێراق كە ئێستا لە جەنگێكی قورسدان لەگەڵ چەكدارانی داعش.