سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی لە سەر خەرجکردنی 400 ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری راپەڕین دەدات

رەزامەندی لەسەر خەرجکرنی بڕی 400 ملیۆن دینار دا وەک هاوکاری بەپەلە بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری ڕاپەرین
شاری رانیه‌، سه‌نته‌ری ئیداره‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین
شاری رانیه‌، سه‌نته‌ری ئیداره‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین

K24 – هەولێر:

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکـومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2021 رەزامەندی لەسەر خەرجکرنی بڕی 400 ملیۆن دینار دا وەک هاوکاری بەپەلە بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری راپەرین.

بڕی 250 ملیۆن دینار بۆ مەبەستی دانانی سیستەم و تۆڕی ئۆکسجین و گازی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی "ژیان" خەرج دەکرێت و بڕی 150 ملیۆن دیناریش بە مەبەستی دابینکرنی پێداویستی پزیشکی بۆ دەڤەرەکە خەرج دەکرێت.