سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات
K24 - ههولێر:
سەرۆك مەسعود بارزانی، ئهمڕۆ پێنجشەممە (21ی تشرینی یەکەم/ ئۆكتۆبهری 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە "مارک بریسۆن ریچاردسۆن"، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردن تاوتوێ کران.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ھەردولوا پڕۆسەی ھەڵبژاردنیان بە سەرکەوتوو وەسف کرد و ھیوای ئەوەیان خواست کە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ببێتە دەستپێکی قۆناغی تازە کە تێیدا سەقامگیری سیاسی بێتەدی و بەرژەوەندی گشتی و خواستی ھاووڵاتیان و دەنگدەران جێبەجێ بکرێ.
لە بەشێکی دیكهی ئەو دیدارەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ھەروەھا ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە عێراقییەکان دووپات کردەوە.