ئانسو ناوی ئه‌و یاریزانه ئاشكرا ده‌كات كه رۆژانه شتی لێوه فێر ده‌بێت
ئانسو فاتی دوای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا رایگه‌یاند كه ئه‌و هه‌رگیز خۆی به جێنشینی مێسی نازانێت، ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنای كردووه به هیچ یاریزانێك ناكرێت.
ئانسو فاتی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تا 2027 درێژ كرده‌وه، راسته‌وخۆ له دوای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئێستا ئاستی به‌ره‌و پێش رۆیشتووه و سوودێكی زۆری له هه‌ڵه‌كانی وه‌رگرتووه.
له‌مباره‌یه‌وه فاتی ده‌ڵێت: من هێرشبه‌رێكم شه‌و و رۆژ بیر له تۆماركردنی گۆڵ ده‌كه‌مه‌وه، پێموایه ئێستا باشم، ده‌توانم به له یاریزانه‌كان تێپه‌ڕبم و گۆڵ بكه‌م، ئه‌و تۆپانه‌ی به‌تایبه‌تی له بۆسكێتس پێم ده‌گات سوودی لێ وه‌رده‌گرم، هه‌رچه‌نده تۆپه‌كانی بۆسكێتس ده‌مكوژێت، چونكه یاریزانێكی زۆر ورد و لێزانه.
له باره‌ی یاری كلاسیكۆ، ئانسۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه هێشتا به گومانه له به‌شداریكردن له‌و یارییه، ده‌شڵێـت: هه‌موو شتێك په‌یوه‌سته به بڕیاری راهێنه‌ر، چونكه من تازه له پێكان گه‌ڕاومه‌ته‌وه، به‌ڵام من ئاماده‌م و له پێكانه‌كه‌م به ته‌واوه‌تی چاكبوومه‌ته‌وه.
ئانسۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه هیواداره بتوانێت به‌شداریی له كلاسیكۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه بكات، گوتیشی: زۆر یاریی گه‌وره‌ی كلاسیكۆم بینیوه، به‌تایبه‌تی بردنه‌وه‌ی بارسا له بێرنابیۆ 4 ـ 0، كه ئه‌وكات زۆر به سوارێز و نێیمار سه‌رسامبووم، هیودارم منیش بتوانم به‌شداریی ئه‌و جۆره كلاسیكۆیانه بكه‌م.
له باره‌ی پۆشینی درێسی ژماره 10، هێرشبه‌ره لاوه‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه خۆشحاڵه له كورترین ماوه توانی به‌رپرسیاریه‌تی درێسیه‌كه‌ی مێسی له ئه‌ستۆ بگرێت، گوتیشی: من كه‌سێكی له‌سه‌رخۆم، تووشی له خۆبایی‌بوون نابم، ئه‌وه‌ی ئێستا من پێی گه‌یشتووم پێویسته سووپاسی خانه‌واده‌كه‌م، چونكه به‌رده‌وام پشتگیرییه‌كی گه‌وره‌ی منیان كردووه.
ئانسو گوتیشی: مێمفیس دیپای یاریزانێكی زۆر نایابه، رۆژانه شتی لێوه فێرده‌بم، ئه‌و زۆر به ئیسپانی قسه ناكات، منیش ناتوانم به باشی به ئینگلیزی قسه بكه‌م، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م رۆژانه شتی لێوه فێبم.
ئانسو فاتی لە ساڵی 2019 لە تیپی دووەمی بارسێلۆناوە پەیوەندی بە تیپی یەکەمەوە کرد و، لەو کاتەوە لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خول و پاڵەوانتییەکان، بەشداری 48 یاری کردووە و توانیویەتی 15 گۆڵ و شەش ئاسیست بکات.