پارتی گەورەترین حیزبه‌ له‌سەر ئاستی عێراق

له‌ كۆی 20 حزب و هاوپه‌یمانیه‌تی كه‌ زۆرترین ده‌نگیان له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌ده‌ستهێناوه‌، پارتی گه‌وره‌ترین حزبه‌ و كوتله‌ی سه‌در-یش گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانیه‌تی
ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ هەڵبژاردنی عێراق 2021
ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ هەڵبژاردنی عێراق 2021

K24 - هه‌ولێر:

به‌گوێره‌ی دوایین ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌وره‌ترین حزبه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق، كه‌ زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌پێی ده‌نگه‌كان بێت، كوتله‌ی سه‌در زۆرترین ده‌نگی له‌سه‌ر ئاستی عێراق هێناوه‌، كه‌ هاوپه‌یمانیه‌تییه‌، دوای ئه‌ویش پارتی دووه‌م زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و وه‌كو حزب له‌سه‌ر ئاستی عێراق یه‌كه‌مه‌.

كۆی ده‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌مشێویه‌یه‌:

سه‌ربه‌خۆكان: 1،716،860 ده‌نگ

كوتله‌ی سه‌در: 885،317 ده‌نگ

پارتی دیموكراتی كوردستان: 764،416 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم: 638،066 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی ده‌وڵةتی یاسا: 502،196 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی فه‌تح: 444،762 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی عه‌زم: 417،415 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی كوردستان: 364،829 ده‌نگ

بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد: 299،299 ده‌نگ

په‌یمانی نیشتمانی: 235،733 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی هێزی ده‌وڵه‌ت: 234،965 ده‌نگ

بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ: 234،314 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی ته‌سمیم: 130،071 ده‌نگ

قادیمون: 126،411 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی نه‌سر: 125،068 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی به‌رنامه‌ی نیشتمانی: 107،654 ده‌نگ

ئیشراقه‌ی كانوون: 100،371 ده‌نگ

بزووتنه‌وه‌ی ماف: 95،372 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی ئیقتیداری نیشتمان: 73،220 ده‌نگ

كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: 64،156 ده‌نگ